English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەمێک پێش ئێستا کۆسرەت ڕەسول گەیشتەوە سلێمانی
2018-01-06 [05:18 AM]

ZNA - هەولێر


کەمێک پێش ئێستا کۆسرەت ڕەسول جێگری یه‌كه‌می سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە ئەڵمانیاوە گەیشتەوە سلێمانی.

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا وتی، تەندروستى کۆسرەت ڕەسول زۆر باشە و لە سبەینێوە دەست بەچالاکییە سیاسیەکانى دەکات.

کۆسرەت رەسول له‌ 11-11- 2017 تووشی نەخۆشی گانگرینی ریخۆڵە بوو، پاشان لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا و ماوەی 72 کاژێر لەژێر چاودێری ورددا مایەوە، دواتر رۆژی 16 ی مانگ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بردرایە ئەڵمانیا و لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە مایەوە.

 





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad