English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەندێکی سەیر لەبۆندەکەی میسی ھەیە 
2018-01-06 [05:35 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی , بەندێکی لە گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی داناوە کە دەتوانێت کۆنترۆلی داھاتووی خۆی بکات . 

مانگی رابردوو میسی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نوێکردەوە و بەپێی گرێبەستە نوێیەکە میسی تا ساڵی ٢٠٢١ لە یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە . 

ئەمرۆش رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دوو بەندی دیکەی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردۆتەوە , لە بەندێکیان ھاتووە ئەگەر ھاتوو ھەرێمی کەتەلۆنیا سەربەخۆیی خۆی راگەیاند و یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی لەیەکێک لە خولە گەورەکان یاری بکات , ئەوا میسی مافی ئەوەی ھەیە بەخۆڕایی یانەکەی جێ بھێلێت . 

لەبەندێکی دیکەی بۆندەکە ھاتووە , لە کۆتا وەرزی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و ئەوکاتەی میسی تەمەنی دەگاتە ٣٣ ساڵ , میسی بۆی ھەیە کۆنترۆلی داھاتووی خۆی بکات , ئەویش گەڕانەوە بێت بۆ ئەرژەنتین یا رووبکاتە خولی ئەمەریکی یا واز لە یاریکردن بھێنێت یا لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی بەردەوام بێت , ھەر بڕیارێکیش میسی بیدات ئەوا کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە ناتوانن رێگری لێبکەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad