English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیڤەرپول گورزێکی کوشندەی بەرکەوت 
2018-01-06 [06:06 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لەگەڵ خەریکبوونی بە گرێبەستی یاریزان فیلیپ کۆتینیۆ و رێگە لێگرتنی لە چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە , بەڵام لەلایەکی دیکە یاریزانێکی دیکەی لەدەستدا . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی گۆڵی وەرزشی , یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی گەیشتووتە رێکەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ یاریزان ئیمری جان یاریزانی یانەی لیڤەرپول بۆ ئەوەی ئیمری لە ھاوینی داھاتوو بەشێوەی سەربەست پەیوەندی بە خانمە پیرەکە بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بۆندی ئیمری جان لەگەڵ یانەی لیڤەرپول پاش شەش مانگی دیکە کۆتایی دەھات , بەڵام یانەی لیڤەرپول ھیچ ھەنگاوێکی نەنابوو بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ئەو یاریزانە , بەپێی یاساکانی فیفاش یاریزانەکە لەکۆتا شەش مانگی کۆتایی گرێبەستەکەی مافی ئەوەی ھەیە بە شێوەی سەربەست گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی دیکە بکات و رووی تێبکات . 

یاریزانی ئیمری جان لە ساڵی ٢٠١٤ لەبەرامبەر ١١ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی لە یانەی بایەرن لیڤەرکوزنی  ئەڵمانی ھاتە یانەی لیڤەرپول و لەو ماوەیەش ١٥٤ یاری ئەنجامداوە و ١٢ گۆڵی تۆمارکردوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad