English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیای نوێ گۆرانکارییەکان خێراتر دەکات
2018-01-06 [07:28 AM]

ZNA- ھەولێر


میدیای نوێ گۆرانکارییەکا خێراتر دەکات

وەکو ( مارشال ماکلۆھان) دەلێت جیھان لە رێگای میدیاوە بۆتە گوندێکی بچوک، زانیارییەکان بە خێراێکی بێ سنور لە نێوان ولاتان دەگوازرێتەوە تاک لە رێگای مۆبایلەکەیەوە دەتوانێت ئاگاداری گشت رووداوەکانی ناو خۆی ولاتێک و جیھان بێت ئەمەش گۆرانکارییەکان خێراتر دەکات وە تاکەکان دەتوانن زانیارییەکان لە نێوان خۆیاندا ئالوگۆر بکەن.
جۆرایەتی  ئامرازەکانی میدیا و باشبوونی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان بوار بۆ خەلک فەراھەم دەکات ئاگاداری زۆەترین ھەوالی جیاوازبن  سوشیال میدیاو به‌تایبه‌ت فه‌یسبوك‌و تویته‌رو ئینستاگرام رێگه‌یه‌كی‌ زۆریان كورت كردۆته‌وه‌ بۆ تاك تا بتوانێت بیرو بۆچونه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌رببرێت، كار گه‌ێشتۆته‌ ئاستێك تاك هه‌ر خۆی‌ له‌سه‌ر فه‌یسبوكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بووه‌ به‌نوسه‌رو لێكۆڵه‌رو شیكه‌ره‌وه‌ی‌ سیاسی‌‌و شاعیر به‌ناوێكی‌ تر بڵێن ئێٍستا رۆژنامه‌ی‌ كه‌سی‌ له‌تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یه‌كانمان دروستبووه‌و گرنگی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه بەلام ھەندێ لە حکومەتەکان دەیانەوێت ئەم ھێلانە بەرزەفت بکەن رێگە نەدەن ھاولاتیەکانی پێی بگەن‌.
یەکێتی نێودەولەتی بۆ گەیاندن راپۆرتێکی لە ٢٠١١ بلاو کردۆتەوە کە یەک لە شەشی دانیشتوانی جیھان ئینتەرنێت بەکاردەھێنن ٢،٧ ملیار کەسیش مۆبایل بەکار دەھێنن کە ئەم رۆژەیەش سال دوای سال بە خێرای گەشەدەکات.
ئەمەش وا نیشان دەدات گۆرانکارییەکان و شۆرشەکان بەخێرای گەشە بکەن دژی سیستە پرۆلیتاریەکان بوستنەوە، کە لەرێگای سۆشیال میدیاوە شوێنی گردبوونەوەکان و دەستپێکردنی شۆرشەکان ئاسانتر دەکات کۆمنیکەیشن لەم رێگەیەوە دروست دەبێت ھاوکارێکی باش دەبێت بۆ گردبوونەوەکان.
لە زۆر ولاتان ھەول دەدرێت میدیای ئەلیکترۆنی کۆتوبەند بکرێت دانیشتوانی ولاتەکانیان بە ئاسنی دەستیان بەم میدیا نەگان، بەلام ھەندێ جار سەرکەوتوونابن لە دانانی ئەم کۆتووبەندانە ئێران لە دوای چینەوە دێت لە دانانی کۆتوبەند لەسەر تۆرەکانی ئینتەرنێت بەلام لە ئێستادا ١٠٠-٧٠ ھەزار بلۆگەر چالاکی ئێرانی ھەن زۆربەیان وتاری سیاسی وادەنووسن ئامرازە باوەکانی ئێران بیر لەو جۆرە نووسینانە ناکەنەوە بلۆگەرە ئێرانیەکان بەردەوام ناونیشانی مالپەرەکانیان دەگۆرن بۆ زالبوون لەسەر کۆتووبەندە حکومیەکان.
دوای رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران ئەمە ئەوەمان نیشان دەدات کەمیدیای نوێ گۆرانکاری گەورە دەقولقێنێ ھیچ ھێزێک نیە بتوانێت خۆی بەرامبەر ئەم گۆرانکاریانە بگرێت.

 

گۆران مستەفا ھەرکی





ئەم هەواڵە 790جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad