English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دوای ووردبینی كردنی مووچه‌ی مانگی 12 ی دوو وه‌زاره‌ت ده‌نێرێت
2018-01-07 [09:24 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بڕیارە لیژنەی تایبەت بە وردبینی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

 

 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی، بەزووترین کات و لەڕێگەی لیژنەی هونەری تایبەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی چاودێری دارایی عێراق دەست بە وردبینی لیستەکان دەکەن، دوای پێکهێنانی لیژنە لاوەکییەکانیش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
 
بەپێی زانیارییەکان لیژنەکەی عێراق لەکاتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، دوای وردبینیکردنی لیستەکان مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەت دەنێرن
 
لەسەر راسپاردەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەیەک بۆ وردبینکردن لە لیستی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی قاسم عینایەت فەرز، بریکاری وەزارەتی پلادانانی عێراق پێکهاتووە، کە شەش کەس تێیدا ئەندامن، دووانیان نوێنەری وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستانن.
 
 

 





ئەم هەواڵە 10456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad