English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌ره‌به‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا داوای هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن
2018-01-07 [09:38 AM]

ZNA – هه‌ولێر


هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، داوا ده‌كه‌ن هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانییان بڵاوبكرێنه‌وه‌.

مزاحم حویت گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان، به‌و ئاژانسه‌ هه‌واڵی ئه‌ڵمانیای گوت‌: "ئێمه‌ پێشوازی له‌ بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ین له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان"، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ عێراق، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن و ئامانجییان نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌.

حویت گوتیشی: "بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ له‌ نه‌ینه‌وا تاكه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ هه‌ست به‌ ئارامی و سه‌قامگیری بكه‌ن، چونكه‌ هیچ ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا تائیفییه‌كاندا نییه‌".

ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری غازی عه‌زیز، یه‌كێك له‌ شێخه‌كانی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا  بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ هیچ هێزێك له‌ ناوچه‌كانییان بكه‌نه‌ ئامانج به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكییه‌كان  چونكه‌ ئێستا داوای بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن، ئێستا ئه‌وان ئارامییان ده‌وێت نه‌ك گوتنه‌وه‌ درووشمی ساخته‌ له‌كاتێكدا پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".





ئەم هەواڵە 1651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad