English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای چه‌ند كاتژمێرێك بارسا دووەمین گرێبەستی زستانەی خۆی ڕاگەیاند
2018-01-07 [12:12 PM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای چەند سەعاتیک لە تەواوکردنی کارەکانی ھاتنی کۆتینیۆ بۆ یانەی بارسێلۆنا، ڕاپۆرتە ھەواڵییەکان ئاشکرایان کرد، کە بارسێلۆنا گرێبەستێکی دیکەی واژۆ کردوە و رۆژی چوارشەمەش یاریزانەکە پێشکەش بە میدیاکان دەکرێت.

بەگوێرەی میدیاکانی کەتەلۆنیا و چەندین میدیای جیھانی یانەی بارسێلۆنا ھەموو کارەکانی ھاتنی (یاری مینا)ی بەرگریکاری کۆلۆمبی یانەی پالمێراسی تەواو کردوە و لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە ڕێک کەوتوە بۆ ئەوەی مینا بە بری ١٢ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات، بە پێی تازەترین ھەواڵیش یاریزانە کۆلۆمبییەکە رۆژی چوارشەمەی داھاتوو لە یاریگای (کامب نو) بە فەرمی پێشکەش میدیاکان دەکرێت.

یاری مینا کە بەرگریکاری ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و یانەی پالمێراسی بەڕازیلییەکە و تەمەنی ٢٢ ساڵ دەبێت، ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی و ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی پێشکەش کردوو و بۆ بارسێلۆنا بژاردەیەکی باش دەبێت و بەشێک لە کێشەکانی ھێڵی بەرگری یانەکە چارەسەر دەکات.

یاریگا





ئەم هەواڵە 1597جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad