English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندام پەرلەمانێکی عێراق: بودجەی عێراق چەندین پێشێلکاری یاسایی تێدایە
2018-01-07 [01:22 AM]

ZNA- ھەولێر


جێگری فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق لە سالی ٢٠٠٣ ھەتاوەکوو ئێستا ھیچ پرۆژە یاساێکی بودجە وەکوو ئەم سال خالی نێگەتیفی تێدانیە بۆ ھەرێمی کوردستان.

 

د. بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھەر لەسەرتای دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە بودجەی سالی ٢٠١٨ بە کەشێکی توند دەستیپێکرد بووە ھۆی ئەوەی یەکەم دانیشتن رێژەی یاسایی تەواو نەکات دوابخرێت.

 

وە ئەم ئەندام پەرلەمانە وتیشی لە روانگەی ئێمەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا، پرۆژەیاسای بودجەی ۲٠۱۸ تێک ئاڵاوە لەبڕگەی نادەستووریی و نایاسایی و ناواقعی و دەرچوون لە بنەمای تەوافوق کەلەدوا وێستگەیدا هەمویان دەبنە اجحاف بەمافەکانی خەلکی کوردستان.

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا بەختیار شاوەیس ووتی
بەبێ ئەنجامدانی هیچ سەرژمێریەکی زانستی پشکی هەرێمی کوردستان کەمکراوەتەوە بۆ ٪۱۲.٦۷ لەکاتێکدا بەپێی رێکەوتن و تەوافوقی سیاسی٪۱۷ دانراوە تائەوکاتە کە سەرژمێریەکی گشتی پاک و دروست لەعیراقدا دەکرێت، کەبەپێی ئەم پرۆژەی بودجە بێت دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لەماوەی چوردەساڵدا ٪٤.۳۳ کەمیکردوە کەئەمە لەگەڵ مەنتق و عەقڵ ناگونجێت. 

 

ھەروەھا رایگەیاند نوێنەرانی کورد دەتوانن سێ رێگا بگرنە بەر بۆ رێگریکردن لە تێپەراندنی بووجەی سالی ٢٠١٨، پێویستە نوێنەرانی کورد بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکەن، لە حالەتی تێپەراندنی بودجە داوا لە سەرۆک کۆمار بکرێت واژووی نەکات بگەرێنرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەر ئەمەش نەکرا هاوشانی جوڵەکانی ئێمە پێویستە حکومەتی هەرێم لەهەوڵە دیپلۆماسیەکانی رانەوەستێت و حکومەتی بەغداد ناچار بەدانیشتن و گفتوگۆ ورێکەوتن بکات.

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 1609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad