English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب دابەشدەکرێن
2018-01-07 [02:49 AM]

ZNA – هەولێر   


سبەی دووشەممە، خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین بەرهەمە سینەماییەکان دابەشدەکرێن کە بە دووەم گرنگترین خەڵاتی سینەمایی لە دوای ئۆسکار لە ئەمریکا دەناسرێت.

 

بابەتی سەرەکی خولی ئەمساڵی خەڵاتەکە، لەبارەی دەستدرێژی و گچەڵی سێکسی دەبێت، کە بەم دواییە ژمارەیەک سینەماکار باسیان لەوە کردووە کە بوونەتە قوربانی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی لە کەرتی بەرهەمهێنانی سینەماییدا لە هۆلیوود.

 

بەشێک لەو سینەماکارانەی ئەو تۆمەتەیان خراوەتە پاڵ، لە کاندیدبوون بۆ خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب دوورخرانەوە.

 

هەر بۆ ئەم مەبەستە رێخەرانی خەڵاتەکە بودجەیان بۆ ئەو کەسانە تەرخانکردووە کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر و پارێزگاریان لێدەکرێت.

 

هەر فیلمێک یان سینەماکارێکی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب وەبرگرێت، چانسی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکاری زیاتر دەبێت.

 

 





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad