English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێک لەبارەی نازییەکانەوە کاندیدی ئۆسکارە
2018-01-07 [03:29 AM]

ZNA – هەولێر   


فیلمێکی سینەمایی ئەڵمانی کە باس لە نازییەکانی ئەم سەردەمە دەکات، کاندیدی خەڵاتی ئۆسکارە لە بەشی فیلمە بیانییەکان.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "ئین زە فید"ـە، تێیدا دیان کروغەر پاڵەوانییەتی و رۆڵی خانمێک دەگێڕێت کە بەهۆی خەمۆکییەوە هاوژین و کوڕەکەی خۆی دەکوژێت.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە جگە لەم بەرهەمە سینەماییە، بەشداری لە چەندین فیلمی دیکەی سینەماییدا کردووە، لەوانە فیلمی "ترۆی" کە دەنگدانەوەیەکی جیهانیی هەبوو.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی فاتح ئەکینە کە دەرهێنەرێکی ئەڵمانی بە رەچەلەک ئەڵمانییە.

 

ئەو دەرهێنەرە بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئەو دەیەوێت لەرێگەی ئەم فیلمەوە تیشک بخاتە سەر رەگەزپەرستیی نازییەکانی ئەو سەردەمە.





ئەم هەواڵە 3088جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad