English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد خۆرشید: بەشداری هیچ کۆبونەوەیەک ناکەین لە کەرکوکی داگیرکراو
2018-01-07 [03:21 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە كەركووك راگەیاند، کەرکووک  شارێکی داگیر کرا و فڕۆشراوە، بۆیە لە ھیچ کۆبوونەوەییەکی ئەم شارە بەشدار نابین، وە پشتگیری یەک ریزی دەکەین لە شاری  کەرکووک.

 

دکتۆر، محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە كەركووك، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھۆکاری  ئامادەنەبوونمان  لەو كۆبوونەوەیەدا ئەوەیە بەبڕوای ئێمە كەركووك داگیركراو ‌و فرۆشراوە ، بۆیە لەشارێكی داگیركراودا بەشداریی لە ھیچ كۆبوونەوەیەکیش ناكەین.

 

دکتۆر محەممەد گووتی: ئێمە یەك لیستی ‌و یەك دەنگی كوردمان لە كەركووك ‌و هەموو شوێنێك پێ‌ باشە ، بە تایبەت لەم قوناغە سەختەی ئێستادا، دروستكردنی ئەو لیستە هاوبەشە لە كەركووك پەیوەستە بە دەرنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی ‌و پارتی كە لە سلێمانی دەكرێت.

 

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتیشی: دوێنی ئێمە پشتگیری خۆمان بو ئەم یەک ریزی و یەک دەنگیە دەربریووە، لەگەل ئەوەی کە گۆمانیشمان ھەیە لە دروستبوونی ئەو یەک ریزیە، چونکە ھەندێک لایەنی سیاسی کورد ئامادە نین بێنە ناو ئەم یەک ریزیە، بەلام پارتی دیموکراتی کوردستان پێی باش بووە ھەموو  لایەنە سیاسیەکان لە کەرکووک یەک ریزی و یەک دەنگبن. 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad