English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی بەرەو سەرکەوتنمان دەبات  ئێمە لەناوخۆمان وەک ھەموو ھێزە کوردستانییەکان یەکگرتوو بین
2018-01-07 [03:59 AM]

ZNA- ھەولێر 


نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی ، پەیوەندییەکی مێژووییە ، ناڵێین کێشە نییە ، بەڵام ھەرچی لە کوردستان بکرێت ، دەبێت نێوان پارتی و یەکێتی و پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە باشبێت". گوتیشی: "پێمانباشە ھەموو ھێزە کوردستانییەکان پێکەوە بەشداربین لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق".

پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ لە سلێمانی و لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە لە ئاستێکی باڵا بەڕێوەچوو و وەک نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ یەکێتی زۆر گرینگ بوو ، بەپێی ئەو قۆناخەی ئێستا لە کوردستان ھەیە و ئەو دانوستاندنانەی کە ھیوادارین دەستپێبکرێت لەگەڵ بەغدا ، بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا".

لەبارەی بەشداریی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان گوتی: "پێمانباشە ھەموو ھێزە کوردستانییەکان پێکەوە بەشداربین لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق".
کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی 

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان کە لەھەمانکاتیشدا جێگری سەرۆکی پارتییە ، لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی لە سلێمانی گوتی: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ یەکێتی زۆر گرینگ بوو ، بەپێی ئەو قۆناخەی ئێستا لە کوردستان ھەیە و ئەو دانوستاندنانەی کە ھیوادارین دەستپێبکرێت لەگەڵ بەغدا ، بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا. گەیشتین بەو رێککەوتنەی کە ئەم کۆبوونەوانە لەنێوان ئێمە لەداھاتوودا بەردەوام دەبێت و بە دڵنیاییەوە ھەردوولامان کۆکین کە ئەوەی ھەموولایەکمان بەرەو سەرکەوتن دەبات ئەوەیە کە ئێمە لەناوخۆمان وەک ھەموو ھێزە کوردستانییەکان یەکگرتوو بین بەھەموو پێکھاتەکانی دیکەیشەوە و بتوانین پێکەوە ئەو قۆناخە سەختەی کە ئەمڕۆ ھەرێمی کوردستان تێیکەوتووە دەربازی بکەین".
دانوستاندن لەگەڵ بەغدا

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ پرسی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا گوتی: "لە پرسی گفتوگۆی نێوان ئێمە و بەغدا ھەڵوێستی ئێمە ئاشکرایە ، ئێمە لەسەر بنەمای دەستووری عێراق ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەین بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی کە لەساڵی ٢٠٠٥ بەولاوە ھەیە ھەمووی لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە. ئێمە ھیوادارین بەغداش ئەو رەغبەتەی ھەبێت. ھەرکات ئەوان ئامادە بن ئێمەیش ئامادەین.

پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی

نێچیرڤان بارزانی لە وەڵامی پرسیارێک بۆ پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لە قۆناخی ئێستا ، گوتی: "پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی پەیوەندییەکی مێژووییە ، یەکێتی و پارتی قۆناخ بە قۆناخ لەگەڵ ئەم دۆخە ھاتوون تاوەکو گەیشتوونەتە ئەم لێکتێگەیشتنەی کە ئێستا ھەیە. ناڵێم کێشە نییە بەڵام بە دڵنیاییەوە ھەرچییەک لە کوردستان بکرێت مەرجی یەکەمی ئەوەیە کە دەبێت پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی و نێوان یەکێتی و پارتی و ھەموو ھێزەکانی دیکەی کوردستان باش بێت. لەو چوارچێوەیەدا ئێمە ئەو پەیوەندییە بە پەیوەندییەکی گرنگ دەزانین و لەلایەن خۆمانەوە وەک پارتی پێمانوایە ئەم پەیوەندییە دەبێت قوڵتری بکەین و بەردەوام بێت. برادەرانی یەکێتیش لەسەر ئەوە کۆکن کە لەگەڵ ھەموو ھێزەکانی دیکەیش دەبێت پێکەوە بین. تەنیا مەرجی سەرکەوتنمان لەم قۆناخە سەختە ئەوەیە دەبێت بە یەکگرتوویی ئەم قۆناخە تێپەڕێنین".


سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 1192جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad