English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەماڵ بۆکانی:دڵنیاشم ئەمجار ئەم شۆڕەشە ئەگەر بە شێوەی کاتیش کپ بکرێت سەرهەڵدەداتەوە
2018-01-07 [04:39 AM]

ZNA-هەولێر


 

نوسەرو لێکولەرێکی سیاسی دەڵێت،دڵنیاشم ئەمجار ئەم شۆڕشە ئەگەر بە شێوەی کاتیش کپ بکرێت سەرهەڵدەداتەوە ، چوونکە خەڵکی ئێران هیچی نەماوە بۆ لەدەستدان و ژیان و ئازادی دەوێت و ئایدۆلۆژیای ئیکسپایەری ئاینی ناکاتە پێوەری سەدەی 21 بیست و یەک.

شەماڵ بۆکانی نووسەرو لیکۆڵەری سیاسی  بە ئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند: خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2009 ململانێیەکی حزبی بوو کە هەردووک یان هەرسێک  حزبەکە سەربە کۆماری ئیسلامی بوون و پێوەری باش و باشتریان بۆ دیاری نەدەکرا، بەڵکو بەپێچەوانەوە بوو ، واتە سەرکردەی  ئەوحزبانە هەموویان بەشدار بوون لە کوشت و بڕی خەڵکی ئێران و هاوباوەڕی هەناردە کردنی ئایدۆلۆژیای شیعیزم بوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا .

شەماڵ بۆکانی گووتی، هەرئەوکات دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەیزانی بە ئاشکرابوونی بەشێک لە نهێنیەکان ، کە دزینی سەرمایەی خەڵکی هەژارە بۆ بەرێوە بردنی ئامانجەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، تووشی ئەم کێشەیەی ئەمڕۆ دێت کە ئێستا لە ئێراندا دەیبینین ، هەر بۆیە سیناریۆیەکی لە ناو پایتەختدا وەگەڕ خست ، بەڵام کاتێک تێگەیشت کە سنووری تاران تێپەڕ دەکات زۆر چالاکانە هاتە ناو گەمەکەو ، سەرکوتکردنێکی تایبەتی دەست پێکرد ،  کەرووبی و موسەوی کە یاری غاری خومەینی بوون لە ناو ماڵدا بەندی کردن ، کە دوور نییە بۆ چەواشەکاری لەم چەند مانگەدا ، ئەگەر خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوام بێت ، بیانهێنێتەوە ناو گەمەی سیاسی و ویستی خەڵک لە ڕووخانەوە بکاتە کێشەی حزبی لە دوو باڵی ریفۆرمخواز و ڕاستگەرادا .

هەروەها شەماڵ بۆکانی نووسەرو لیکۆڵەری سیاسی دەڵێت، جیاوازی خۆپیشاندانەکانی ئێستا لە گەڵ ساڵی 2009 ئەوەیە ئێستا ویستەکان جیاوازن و هەموو ئێرانیشی تەنیوە  ، ویستی خەڵک کە لە پێشدا وەک شۆڕشی برسی سەری هەڵدا ، زۆر زانستیانە بۆتە شۆڕشێکی گشتگیری فکری و ئێستا گەلانی ناو ئێران بە کورد و بەلوچ و عەرەب و ئازەری و چەندانیتر داوای ریفراندۆم بۆ مافی چارەی خۆنوسین دەکەن کە دەکرێ بگوترتێت ناو هێنانی ڕیفراندۆم پێوەری جیاوازی جیهانی هەیە و شێوەیەکی زانستییە بۆ ڕووخانی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر ، چوونکە پێوەری ڕیفراندۆم لە وڵاتێکی وەکو ئێران کە فرە نەتەوەیەو بوونیانی دەسەڵاتی لە سەر ولایەتی فەقی شیعیزمی جەعفەری  دامەزراوە ، باوەری بە دیموکراسی و ریفراندۆم نییە و ئەم کارەش زلهێزان و مافناسانی مرۆیی دێنێتە گۆڕەپانەکەوە ، وەک تائێستاش دەبینین چەندین وڵات داوا لە دەسەڵاتی ئێران دەکەن مافی یاسایی خۆپیشاندەران بپارێزێت ، کە رەنگە یەک لەو کاریگەریانە ئەوە بێت کە تا ئێستا سوپای تیرۆریستی پاسداران خۆی لە تەداخولی ئاژاوەکان بە ئاشکرا پاراستووە ،چوونکو لەوانەیە کاتێک سپای پاسداران کە لە لیستی تیرۆر دایە ، ببێتە ئامرازی سەرکوت کردن ، کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەهانەی باشی بێتە دەست بۆ هاتنە ناو خاکی ئێرانەوە وەک دژایەتی تیرۆریزم کە دڵنایشم ئەمەریکا بۆ سەرکەوتنی شەڕی ساردی خۆی لە دژی بەریتانیا چاوەڕێی ئەم هەلە دەکات ، بۆیە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی داوا کرد .  

ئەم نوسەرو لێکولەرە سیاسیە ئەوەشی خستەرو، کێشەی خەڵکی ئێران چەند ڕەهەندییەو ناکرێ لە بوواری کۆمەڵناسی سیاسیەوە هەموو پێوەرەکان لیرەوە شی بکەینەوە ، بەڵام ئەوەی بەرچاوە ، هەژاری و نەداری و تووش بوون بە مادەسڕکەرەکان کە پیلانێکی هەرە بەهێزی حکومەتی تارانە بۆ بەلاڕیدابردنی لاوەکان و دوور خستنەوەیان لە سیاسەت ، هۆکاری سەرەکی بن، لەلایەکی تریشەوە کەلتوری خەڵکی ئێران وەک جیهان لەی ئاگادارە زۆر جیاوازە لەو کەلتوورەی بەسەریدا سەپاوە ، خەلکی ئێران فێری ئازادی و خۆش ڕابوواردنن ، بۆ وێنە دەبینین کاتێک ئێرانییەک لە ئێران دێتە دەرێ چۆن هەڵسو کەوتەکانی دەگۆڕدرێت .

بۆکانی گووتیشی، هەرچەند لە ماوەی 38 ساڵدا دەسەڵاتی ئێران تا ئەندازەیەک تووانی کەلتورێکی ئیسلامی لە شێوەی ئایدۆلۆژیای خۆی بەسەر ڕوواڵەتی کۆمەڵگادا وەک تیڤی و شوێنە گشتیەکاندا بسەپینێت ، بەڵام دەبینین ئەوەی ئەمڕۆ هاتۆتە سەر شەقام ، بەرەی نوێی 20 تا 30 ساڵە ، کە حکومەتی ئێران پەی وابوو کە ئەم بەرە پێگەیشتن بە بیرۆکەیەکی ئیسلامی و چارشێوبەسەر ناوزەد دەکرێن  ، بەلام ڕێک پێچەوانە دەرچوو ، چوونکە دایکان و باوکان لە ناو ماڵەکانیاندا هەمان کەلتوریان پیشکەشی منالەکانیان کرد کە خۆیان پەی ژیابوون ، دیارە ئەم ڕابردووە بەشی سیاسی سەردەمی شای ئێران بۆ کەمە نەتەوەییەکان ناگرێتەوە ،سەیرترلە هەمووی ئەمانە سەرهەڵدان لە شارێکی تەواو ئاینی وەکو مەشهەدەوە سەری هەڵدا کە تەنانەت بۆ بەرێوەبردنی ئامانجەکانی حکومەت ببووە ناوەندی( سیغە )بۆ هەموو جیهانی شیعیزم،
بەگشتی دەبێ بڵێین کۆمەڵگای ئێران ئیتر نایەوێ گورچیلەی بۆ نانی شەو بفرۆشێت و لەشفرۆشی بکاتە پێوەری چۆن بەرێ چوون کە ئامانجی دەسەڵاتی ئێرانە بۆ چۆنیەتی بەردەوامی دەسەڵات .

شەماڵ بۆکانی دەشلێ، بەخۆشحاڵیەوە هەمووی ئەمانە لە شۆڕشێکی فکریدا خۆی پێناسە دەکات و کۆمەڵگای ئێران ماک و سەرچاوەی کردۆتە ئامانج ، ئەویش شکاندنی قودسیەتی خامنەیی وەک نوێنەری خودا لە سەرزەوی و ڕووخانی دەسەلاتەکەیەتی .

شەماڵ بۆکانی نووسەرو لیکۆڵەری سیاسی جەختیش دەکاتەوە، دڵنیاشم ئەمجار ئەم شۆڕشە ئەگەر بە شێوەی کاتیش کپ بکرێت سەرهەڵدەداتەوە ، چوونکە خەڵکی ئێران هیچی نەماوە بۆ لەدەستدان و ژیان و ئازادی دەوێت و ئایدۆلۆژیای ئیکسپایەری ئاینی ناکاتە پێوەری سەدەی 21 بیست و یەک.





ئەم هەواڵە 2824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad