English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاش چەند کاتژمێر لە دەستگیرکردنی عوسمان بایدەمیر ئازاد کرا 
2018-01-07 [04:59 AM]

ZNA-هەولێر


پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ شاری ئیزمیر ده‌ستگیركرا، عوسمان بایده‌میر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی رووها ئازادكرا. 

درەنگانی شەوی رابردوو عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بازنەی رووها، بە بڕیاری دادگا، لە شاری ئیزمیر ده‌ستگیركرا و پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 07-01-2018، به‌بڕیاری دادگا ئازاد كرا. 

عوسمان بایده‌میر، به‌یانی ئه‌مڕۆ لە ئیزمیرەوە لە رێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ بەشداری لە دانیشتنی دادگای شرناخ كرد و گوتەکانی لێ وه‌رگیرا، و  بایدەمیر به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرابوو كه‌ له‌ رۆژی 27-12-2015 له‌ شارۆچكه‌ی جزیره‌ به‌شداری له ‌خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بێ مۆڵه‌ت كردبوو.

هەروەها بەپێی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ بایدەمیر، ئەو له‌ گوتارێكدا سەرکۆنەی رەفتاری سه‌ربازانی توركیا كردبوو بەرامبەر بە تەرمی کوژراوانی پەکەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنە یەک ساڵییەکەی شارۆچکەی جزیرە.





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad