English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی عێراق: له هەفتەکانی داهاتوو دەست به هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران دەکەین
2018-01-07 [05:37 AM]

ZNA- هەولێر


 

"جەبار لعێبی" وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند، هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران له هەفتەکانی داهاتوو و ئەوپەڕی تاکو کۆتایی ئەم مانگه دەست پێدەکات.

 

لعێبی گوتی، له قۆناغی یەکەمدا، رۆژانه ٣٠هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کەرکووک هەناردەی پاڵاوگەی کرماشان دەکەن.

 

گرێبەستی هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران، مانگی رابردوو لەنێوان بەرپرسانی نەوتی ئێران و عێراق له "تاران" واژۆ کرا.

 

بەپێی گرێبەستەکه رۆژانه ٦٠هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک هەناردەی ئێران دەکرێت و لەجیاتی ئەمەش به هەمان بڕ، ئێران له بەندەرەکانی کەنداو نەوت رادەستی عێراق دەکات.

 

ئەم گرێبەسته بۆ کەم‌کردنەوەی خەرجیی گواستنەوەی نەوت بۆ هەردوولایه.

 

سەرچاوه: Radiofarda





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad