English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانەی ھەولێر گرێبەست لەگەڵ چوار یاریزان مۆر دەکات 
2018-01-07 [05:47 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەفەرمی یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزان مۆرکرد بەمەبەستی یاریکردن لە خولی نایابی کوردستان.


یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ ھەریەکە لە یاریزانان ( ھیدایەت لەتیف، سیواد ئەحمەد، نیاز مەغدید، بیلال یوسف) مۆرکرد.

١- بیلال یوسف لە دایکبووی ساڵی ( ١٩٩٠)ە و یاریزانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بوو و لە ریزی یانەکانی ( ھەولێر، ھەندرێن، ئاڵا) یاریکردووە و لە ھێڵی بەرگری و ناوەراست یاری دەکات.
٢- نیاز مەغدید لە دایکبووی ساڵی (١٩٩٦)ە و یاریزانی یانەی ھەولێر بوو و بۆ ماوەی سێ وەرز بەشێوەی خواستن لە یانەی گازی باکوور یاری کرد و یاریزانی ھەڵبژاردەی لاوانی کوردستان بووە.
نیاز مەغدید لە ھێڵی بەرگری یاری دەکات.
٣- ھیدایەت لەتیف لە دایکبووی ساڵی (١٩٩٤)ە و لە ھێڵی ناوەراست یاری دەکات، تەنیا لە یانەی ھەندرێن یاریکردووە.
٤- سیواد ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی (١٩٩١)ە و لە یانەی ئارارات پەیوەندی بە یانەی ھەولێر کرد و لە ھێڵی ناوەراست یاری دەکات.

سەرچاوە / رێبین رەمزی 
 





ئەم هەواڵە 1477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad