English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نازم هەرکی: لەو هەفتەیەدا پەرلەمانی کوردستان لە سەر پرۆژەی چاکسازی حکومەت کۆدەبێتەوە
2018-01-07 [07:47 AM]

ZNA-ھەولێر


جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند، لەم ھەفتەیەداپەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرۆژە یاسایەکیش تاوتوێ دەکرێت.

 

نازم ھەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ھەرچەندە بە فەرمی ھێشتا ڕانەگەیەنراوە کە چ ڕۆژێک کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بەڵام قەسە لەسەر ئەوەیە کە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو، کۆبوونەوەکە بکرێت، بە ٤٨کاتژمێر پێش کۆبوونەوەکە، لە مالپەری فەرمیی پەرلەمانی کوردستان، وادەکە بڵاو دەکرێتەوە و بەرنامەی کاریش دادەنرێت.

 

جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: لەوانەیە لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، پڕۆژەی چاکسازی حکوومەت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و دوواتر ئاراستەی لێژنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، تا ئەوانیش تاوتوێی بکەن، چونکە دەبێت کۆدەنگی ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و لێژنە پەیوەندیدارەکانی لەسەر بێت.

 

نازم ھەرکی گووتیشی: بەیانی دووشەممە ٨-١-٢٠١٨ ھەریەکە لە لێژنەی یاسای و لێژنەی ناوخۆ، لەسەر ھەمواری یاسای ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠٠٤ی ھاتووچۆ و غەرامە کۆدەبنەوە، راپۆرتی لەسەر دروست دەکەین بۆ کۆبوونەوەی.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1915جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad