English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهات ‌و خەرجی شەش مانگی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكرێت
2018-01-08 [10:02 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا کۆمپانیای دیلۆیتی ئەمریکی داھات ‌و خەرجی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە شەش مانگی ساڵی رابردوودا ئاشکرادەکات.

رۆژی دووشەممە ٨-١-٢٠١٨، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی یەکەم کۆبوونەوە لە ساڵی نوێدا سازدەکات. نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تەنیا یەک تەوەر لەخۆدەگرێت، ئەویش بریتییە لە خستنەڕووی راپۆرتێکی کۆمپانیای دیلۆتی ئەمریکی لەبارەی داھات ‌و خەرجی نەوت.

سەمیر ھەورامی، سکرتێری رۆژنامەڤانیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا کۆمپانیای دیلۆیتی ئەمریکی داھات ‌و خەرجی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ دا ئاشکرادەکات.

ھەورامی وێڕای ئەوەی پشتڕاستیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا تەنیا ئەو تەوەرە تاوتوێدەکرێت، گوتیشی: "ھەموو وردەکارییەک لەبارەی چۆنییەتی دەرھێنان ‌و فرۆشتن ‌و خەرجی ‌و داھاتی نەوت لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە ئاشکرادەکرێت".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان رۆژی ٥-١٠-٢٠١٦  رێککەوتنێکی لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای دیلۆیت (Deloitte) واژۆکرد ‌و لەو کاتەوە ئەو کۆمپانیایە وردبینی لە نەوتی ھەرێمی کوردستان دەکات.

کۆمپانیای دیلۆیت، کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و بەپێی قازانجەکانی لە ساڵی ٢٠١٦ گەورەترین کۆمپانیای ژمێریاری و وردبینییە لە جیھاندا، کۆمپانیاکە لە بوارەکانی پشکنین، دەرھێنان، فرۆشتن و داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان وردبینی دەکات.

کۆمپانیای دیلۆیت نووسینگەی سەرەکی لە نیۆیۆرکە، بەپێی پێناسەی کۆمپانیاکە لە پۆرتاڵەکەیدا ٢٤٤ ھەزار کەس لە لقە جیاوازەکانی لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات و ناوچەی جیھان کاردەکەن، لە ساڵی ٢٠١٦ دا قازانجی ئەو کۆمپانیایە ٣٦ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.





ئەم هەواڵە 1303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad