English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەخشینی خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب  
2018-01-08 [09:49 AM]

ZNA – هەولێر   


خەڵاتەکانی گۆلدن گلۆب کە لە بواری سینەمادا لە ئەمریکا دەبەخشرێت، بەرەبیانی ئەمڕۆ بە کاتی کوردستان دابەشکران و دوو فیلم زۆربەی خەڵاتەکانیان بەدەستهێنا.

 

فیلمی میلۆدرامی "سری بیلبۆردز ئاوتساید ئیبنج، میزۆری" و فیلمی کۆمێدی "لیدی بێرد" زۆربەی خەڵاتەکانی تۆپی زێڕینیان بەدەستهێنا.

 

جاری ئۆلدمان، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فیلمی درامایی "دارکست ئاوەر" و فرانسیس مەکدۆر خەڵاتی بشترین ئەکتەری ئافرەتی لەرێگەی فیلمی "سری بیلبۆرد" بەدەستهێنا.

 

دەرهێنەری مەکسیکی جیێر مۆ دێل تۆرۆ، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لەرێگەی فیلمی "زە شیب ئۆف وۆتەر" بەدەستهێنا.

 

جگە لەم بەشانە، خەڵاتی تۆپی زێڕین لە چەن بەشێکی دیکەدا بەخشران.

 

بابەتی سەرەکی خولی ئەمساڵی خەڵاتەکە، لەبارەی دەستدرێژی و گچەڵی سێکسی دەبێت، کە بەم دواییە ژمارەیەک سینەماکار باسیان لەوە کردووە کە بوونەتە قوربانی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی لە کەرتی بەرهەمهێنانی سینەماییدا لە هۆلیوود.

 

بەشێک لەو سینەماکارانەی ئەو تۆمەتەیان خراوەتە پاڵ، لە کاندیدبوون بۆ خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب دوورخرانەوە.

 

هەر بۆ ئەم مەبەستە رێکخەرانی خەڵاتەکە بودجەیان بۆ ئەو کەسانە تەرخانکردووە کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر و پارێزگاریان لێدەکرێت.

 

هەر فیلمێک یان سینەماکارێکی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب وەبرگرێت، چانسی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکاری زیاتر دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad