English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەللادەکەی داعش بە پارە ئازاد کرا
2018-01-08 [10:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ھێزە عێراقییەکان جەللادەکەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە مووسڵ، بە پارە ئازاد دەکەن.

بەپێی ھەواڵێکی میدیا عێراقییەکان، ئەبو عومەر، موفتیی داعش، کە راستەوخۆ فەتوای کوشتن، دەستبڕین، گوللەبارانکردن و بەردبارانکردنی نەیارانی داعشی دەدا، لە بەرامبەر پێدانی حەوت ھەزار دۆلار بە چەکدارە عێراقییەکان، ئازاد کراوە.

ئەبو عومەر، کە بە ریشسپییەکەی داعشیش ناسرابوو، یەکێک بوو لەو کەسانەی دەستی بە خوێنی ھەزاران ھاووڵاتیی بێ گوناە سوورە و ئازادکردنیشی بە پارە، یەکێکە لە زنجیرەکانی گەندەڵیی ترسناک لە عێراقدا.

زوھێر جبوری، گوتەبێژی میلیشیای حەشدی شەعبی لە مووسڵ بە میدیاکانی راگەیاندووە، ھێزێکی ھەواڵگریی پۆلیس ئەبو عومەریان لە مووسڵ دەستگیر کردبوو و دواتر بە حەوت ھەزار دۆلار، ئازاد کرا.





ئەم هەواڵە 3529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad