English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوماندەكرێت جۆرە شلیكێكی ژەهراوی هێنرابێتە كوردستان
2018-01-08 [10:47 AM]

ZNA-هه‌ولێر


گوماندەکرێت جۆرە شلیکێکی ژەھراوی ھێنرابێتە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتەکانی تەندروستی ‌و کشتوکاڵیش ھاونیشتمانیان لە خواردنی ئاگاداردەکەنەوە، بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجامی دوایین پشکنین لەوبارەیەوە رابگەیێندرێت.

د. خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، لەلایەن ھەندێ لە ھاونیشتمانیان ئاگادارکراونەتەوە کە بەھۆی خواردنی جۆرە شلیکێکەوە گرفتی تەندروستییان بۆ دروستبووە.

خاڵس قادر گوتیشی: "بەدواداچوونمان کردووە، وەزارەتی کشتوکاڵ کە پشکنین بۆ سەوزە ‌و میوەکان دەکات ئاگاداری کردووینەتەوە کە بەشێک لەو جۆرە شیلکەی دێتە ھەرێمی کوردستان پشکنینی بۆ کراوە کێشەی نییە، بەڵام بەشێکی دیکەی ماوە پشکنینی بۆ بکەن، بۆیە دەبێت ھاونیشتمانیان بەوەریاییەوە بەکاری بھێنن، تاوەکو دڵنیایی تەواوەتی لەوبارەیەوە وەردەگرن".

ھەر پەیوەست بەو پرسە د. خاڵس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ بە (رووداو)ی راگەیاند، بەردەوامن لە ئەنجامدانی پشکنین بۆ ھەموو جۆرەکانی شیلک. گوتیشی: "ئێمە پشکنینمان بۆ جۆرە تورکییەکەی کردووە گرفتی نییە، بەڵام ئەوەی گومانی لەسەرە شیلکە میسرییەکەیە کە ژەھراوی بووبێت، ئەوەش ھێشتا ھەر گومانە ‌و ئەمڕۆ ئەوەش یەکلایی دەکەینەوە".

شلیک (فراولە)  لە ھەرێمی کوردستان کەمە، بۆیە زۆربەی پێداویستی نێوخۆ لەدەرەوە ھاوردەدەکرێت، بەتایبەت لە وڵاتانی تورکیا ‌و ئێران ‌و میسر.

جگە لە کۆنی کە ھۆکاری سەرەکییە بۆ تێکچوونی سەوزە و میوە، پەین و دەرمانی قڕکەر کاریگەری لەسەریان دەبێت، چونکە ئەگەر بەپێی ستاندارد بە رووەکەکان نەدرێت ئەوا گاریگەری نێتیڤ لەسەر بەرھەمە دروستدەکات.





ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad