English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتینهۆ بەفەرمی بە میدیاکان دەناسرێنرێت
2018-01-08 [10:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی فیلیپ کۆتینھۆ وەکو یاریزانی بارسێلۆنا بە میدیاکان دەناسرێنرێت.

دوای ئەوەی کۆتینھۆ بەرامبەر ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە گواسترایەوە ریزەکانی بارسێلۆنا و شەوی شەممە گەیشتە ئیسپانیا، شەوی رابردوو یاریزانە بڕازیلییەکە بۆیەکەمجار سەردانی یاریگەی کامپ نووی کرد، بەڵام لە یاریی بارسێلۆنا و لیڤانتی ئامادە نەبوو و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەپێی خشتەیەکی تایبەت گرێبەستەکەی لەگەڵ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ واژوو دەکات و لە یاریگەی کامپ نوو پێشکەشی ھاندەران دەکرێت و دواتریش یەکەم پرێس کۆنفرانس ئەنجام دەدات.

ھێشتا دیار نییە کۆتینھۆ درێسی ژمارە چەند دەپۆشێت، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی رۆژنامە کەتەلۆنییەکان لەوانەیە کۆتینھۆ درێسی ژمارە ٧ یان ١٤ بپۆشێت، بەھۆی پێکانەوەش ئەستەمە بتوانێت پێنجشەممە لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ یاریی بکات و لەوانەیە تاکو ١٠ رۆژی دیکە نەتوانێت بە دریسی بلاوگرانا دەست بە یاریکردن بکات.

 

خشتەی کاتی مەراسیمەکانی ئەمڕۆی کۆتینھۆ بە کاتی ھەولێر:

٠٢:٣٠ی دوای نیوەڕۆ: گرێبەستەکەی لەگەڵ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ واژوو دەکات

٠٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ: لە  رۆما لۆنج بەفەرمی بە میدیاکان دەناسرێنرێت و وەکو نەریتی بارسێلۆنا لە پاڵ لۆگۆی یانەکە وێنەی یادگاری دەگرێت

٠٣:٤٥ی دوای نیوەڕۆ: لە یاریگەی کامپ نوو ئامادە دەبێت و لەسەر لاکیشەی سەوزی یاریگەکە چەند نمایشێک دەکات و لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆوە دەرگاکانی یاریگەی کامپ نوو بە ڕووی ھاندەران دەکرێنەوە

٠٤:٣٠ی ئێوارە: کۆتینھۆ لە یەکەم پرێس کۆنفرانسیدا وەکو یاریزانی بارسێلۆنا ئامادە دەبێت و وەڵامی رۆژنامەنووسان دەداتەوە

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 1267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad