English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌واڵێكی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌
2018-01-08 [11:10 AM]

ZNA – هه‌ولێر


 

نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕەتیکردەوە نوری مالیکی خوازیاربێت هەڵبژاردنەکان دوابخرێن و لە بەرامبەردا حکومەتێکی کاتی پێکبهێنرێت.

نووسینگەی مالیکی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ لە بەیاننایەمەکدا ئاماژەی بەوە کرد، کەناڵی ئەلعەرەبییە هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە کە باس لە خواستی مالیکی دەکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی، دوای دوورخستنەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

نوسینگه‌كه‌ی مالیكی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌: هەواڵەکە ساختە و گێرەشێوێنانەیە و ئامانج لێی بەلاڕێدابردنی خەڵکە لەڕێگەی درۆوە، دووپاتیدەکەینەوە کە هەڵوێستی مالیکی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا جێگیرە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە پێچەوانەیە.

ڕاشیگەیاندووە، مالیکی پابەندە بە دەستورەوە و پێچەوانەی ناجوڵێتەوە هەتا پرۆسەی سیاسیی لە وڵاتدا بەرەو دواوە نەڕوات.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، ١٢ى ئایارى ئەمساڵى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و ئەنجومەنى پارێزگاکان دیاریکردووە.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad