English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتێکی ئەوروپا بڕیاری کۆتایی لەبارەی پەنابەرانەوە دا
2018-01-08 [11:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆک وەزیرانی ھەنگاریا بڕیاری کۆتایی لەبارەی وەرگرتنی پەنابەرانەوە دەدات.

ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیرانی ھەنگاریا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، شاڵاوی پەنابەرانی موسڵمان بۆ ھەنگاریا دەبێتە ھۆی دروستکردنی دوو کۆمەڵگەی جیاواز لە ھەنگاریا و ”ئێمە وەک داگیرکاریی موسڵمانان سەیری دەکەین“.


ڤیکتۆر ئۆربان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پەنابەران ھەڕەشەن بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا، بۆیە ”لە داھاتوودا ھیچ پەنابەرێک وەرناگرین“ و ھیوای خواست سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتیی ئەوروپا تۆکمە بکرێن بۆ رێگری لە پەنابەران.

بەھۆی شەڕ و قەیرانەکانی وڵاتانی باکووری ئەفریقیا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت وڵاتانی لیبیا، سوریا، عێراق و ئەفغانستان، سەدان ھەزار ھاووڵاتی ناچاربوونە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبھێڵن و رووبکەنە وڵاتانی ئەوروپا.


 





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad