English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێک: ئەو شاندەی سەردانی بەغدایان کرد بۆ لاوازکردنی کوردستان و شکانی شکۆ و ھەیبەتی گەڵی کوردە
2018-01-08 [11:06 AM]

ZNA-هەولێر


پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: سەرەدانی چەند لایەنێکی هەرێمی کوردستان بۆ لای سەرۆک وەزیرانی عێراق، ھەوڵێکە بۆ زیاتر لاوازکردنی کوردستان و شکاندنی شکۆ و ھەیبەتی گەڵی کورد.

فرسەت سوفی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەوەی ئێستا رودەدات رێک پێچەوانەی ئەو گوتارەیە کە چەندین سالە ئەو لایەنانە دووباڕەی دەکەنەوە، کە نابێت شاندی حزبی بچنە بەغدا؟ بەڵام ئەوەی ئێستا رویدا رێک پێچەوانەی ئەو گوتارە سیاسیە بۆ، چونکە پێشتر کە وەفدەکان دەچون وەفدی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆنە و نوێنەری زوربەی لایەنە سیاسیەکانیش تێیدا بوە.

جەختیشی کردەوە: بۆ ئەوەی بەهێز لە بەڕامبەر بەغدا دەرکەوین پێویستە لەم قواناغەدا هەموومان بەیەکەوە بین پارچە پارچە نەبین هەرکەس لە لای خویەوە سەری هەلنەگری بچیتە بەغدا ئەو خالی لاوازی کوردستان پیشاندەدات، بۆیە ئەم پارچە پارچە بۆنە ئەم دابەشکردنی گوتارە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا نیە، بویە هەر گفتوگۆیەکی فەرمی لەنێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی دامەزراوە یاساییەوە بێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە فەرمی یە بۆیە هەر گفتۆگو فەرمی یاسای دەبێت لەو رێگەیەوە بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەر حزبێکی سیاسی حەقی خویەتی پەیوەندی هەبێت لەگەل حزبە سیاسیە عێراقیەکان بە مەرجێک نەبێتە مایەی پەرتەوازەکردنی خیتابی سیاسی کوردستان نەبێتە خالی لاوازی کوردستان، لە حالەتێکی وا نازکدا هیوامان وابو ئەگەر سەرەدانی بەغدا بکرێت، هەموو لایەنە سیاسیەکان بەیەکەوە بچن بۆ بەغدا نەک هەر کەسەو لای خویەوە زورجار لە نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش خەلک هەیە هیچ پێگەیەکی رەسمی نیە دەچێتە بەغدا دێتەوە ئەمانە زەرەر بە پێگەی کوردستان دەگەیێن.

لەبارەی ئامانجی ئەو لایەنانەش کە چوونەتە بەغدا، فرسەت سوفی گووتی: سواڵی دەنگ بۆ ھەڵبژاردنی ئایندە دەکەن، ھەوڵێکە بۆ زیاتر لاوازکردنی کوردستان و شکاندنی شکۆ و ھەیبەتی گەڵی کوردە.

شایەنی باسە کە شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەغدا ئامادەنیە پێشوازی لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.

اسماعیل حکیم 





ئەم هەواڵە 18283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad