English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خێزانه‌كانی موسڵ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری ئاواره‌ ده‌بنه‌وه‌
2018-01-08 [11:49 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتارێكی عیراق، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، 500 خێزان له‌ ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ماڵ وحاڵی خۆیان جێهشتوه‌ و روویان له‌ كه‌مپه‌كان كردۆته‌وه‌.

زاهد خاتونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا، به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو، كاره‌با، رێگه‌وبان، ته‌ندروستی و ناوه‌نده‌كانی خوێندن، 500 خێزان ماڵ وحاڵی خۆیان جێهشتوه‌ و چونه‌ته‌وه‌ كه‌مپی ئاواره‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌.

گوتیشی "به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كاندا، ناتوانرێت ئه‌و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییانه‌ جێبه‌جێ بكرێن كه‌ ده‌بنه‌مایه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كان".

زاهد خاتونی په‌رله‌مانتاری عیراق باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان به‌ ئاراسته‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ، ئه‌وا هاووڵاتیان له‌ ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراقدا، زیاتر ئاواره‌ ده‌بن.

 





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad