English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤاڵڤێردی دەرگای بۆ یاریزانێکی خستە سەرپشت
2018-01-08 [12:18 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی راھێنەری یانەی بارسێلۆنا دەرگای بۆ ئالێکس ڤیداڵی یاریزانی یانەکەی کردەوە بۆ ئەوەی بارسا جێبھێڵیت.

بە گوێرەی ھەواڵی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ، ڤاڵڤێردی دەرگای بۆ ڤیداڵ خستووەتە سەر پشت بۆ ئەوەی یانەیەک بۆخۆی ھەڵبژێرێت و بڕوات لە یانەکە.

ھەر بە گوێرەی ھەمان سەرچاوە، راھێنەری یانە کەتەلۆنییەکە پێیوایە پلانەکانی لەگەڵ یاریزانە ٢٨ ساڵییەکە ناگونجێت، بۆیە پێی گوتووە کە دەتوانێت لە یانەکەی بڕوات.

دوای ئەم قسانەی ڤاڵڤێردی، چاوەڕواندەکرێت ڤیداڵ بگەڕێتەوە یانەی کۆنەکەی کە یانەی سیڤییای ئیسپانییە کە بۆ ماوەی ٢ وەرز یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە.

 ڤیداڵ لەم وەرزەدا تەنیا ١٠ یاری بەشداری کردووە لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا، لە ماوەی ٣٤٦ خولەک تەنیا ١ گۆڵی تۆمارکردووە.

رووداو





ئەم هەواڵە 895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad