English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هەرێم قەرز بە لاوان دەدات
2018-01-08 [02:15 AM]

ZNA-ھەولێر


وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قه‌رزى بچووك به‌گه‌نجان، ئاشكرا ده‌كات و به‌پێى یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كان، ئه‌و گه‌نجه‌ى قه‌رزه‌كه‌ی پێده‌درێت، نابێت ته‌مه‌نی له‌ ٣٥ ساڵ، زیاتر بێت.

 

هه‌مزه‌ مه‌غدید، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاوربای كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگه‌یاند:  لە سەرەتای سالی ٢٠١٦ راگیرابوو، ئێمەش لە مانگی ٤ی ھەمان سالدا وەرگرتنەوەکەمان راگرت، بو ئەوەی برەپارەیەک لە سندوقی گەنجاندا بمێنێتەوە، ساڵى ٢٠١٧ بڕیارى ئه‌وه‌ درا كه‌ له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠١٨ ده‌ست بكرێت به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قیستى ئه‌وانه‌ى قه‌رزى بچووكیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌ پێى بڕیارێكى نوێ كه‌ ئێستا ده‌رچووه‌، وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ بۆ ٣-٤-٢٠١٨، دواخرا.

 

ھەمزە مەغدید گووتی: به‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ى كه‌ له‌ گه‌نجان وه‌رده‌گیردرێته‌وه‌، به‌ چه‌ند ڕێنماییه‌كى نوێ ده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ به‌ پێدانى قه‌رزى بچووك به‌ گه‌نجان، ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ قه‌رزه‌كه‌ى پێده‌درێت، ده‌بێت ته‌مه‌نى له‌نێوان ١٥ – ٣٥ساڵدا بێت و مووچه‌خۆرى حكوومه‌ت نه‌بێت، هه‌روه‌ها هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى نه‌بێت.

 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاوربای كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گووتیشی: قه‌رزه‌كه‌ بۆ پڕۆژه‌ى بچووك له‌ بوارى كشتوكاڵ، گه‌شتیاریی، پیشه‌سازیی و بازرگانیی، به‌ گه‌نجان ده‌درێت و بڕه‌كه‌ى به‌ پێى قه‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌ لە ١ تا ١٥ ملیۆن دیناره.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3097جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad