English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە 
2018-01-08 [03:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزە لە لوتکەی ئاست بەرزی خۆیەتی و کۆتا کاریشی گرێبەست کردن بوو لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی فیلیپ کۆتینیۆ , بەڵام دەبێت ھاندەرانی بەرشەلۆنە ماوەیەکی زۆر چاوەڕوان بکەن تا کۆتینیۆ لە نێو یاریگا ببینن. 

ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند , فیلیپ کۆتینیۆ پێکانی ھەیە و تا ٢٠ رۆژی دیکە ناتوانێت یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکات . 

لە راگەیندراوەکە ھاتووە , کۆتینیۆ لەرانی راستی پێکانی ھەیە و بەشێوەیەکی سەرەتایی ناتوانێت تا ٢٠ رۆژی دیکە یاری بکات . 

کۆتینیۆی تەمەن ٢٥ ساڵ دوای گفتوگۆیەکی سەخت پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد لەبەرامبەر ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ , بەمەش بووە گرانترین یاریزان لەمێژووی یانەی کەتەلۆنی . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad