English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم دوو کچە بەھۆی کارەساتێکی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا 
2018-01-08 [03:45 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوو کچی گەنجی یەک بنەماڵە کە ھەردووکیان دەزگیراندار بوون، لە گوندێکی سنوری ئاکرێ بەھۆی گڕگرتنی غاز سووتان و گیانیان لەدەستدا.


نەورۆز ئیبراھیم و کەوسەر یاسین ھەردووکیان لە تەمەنی ١٨ ساڵی بوون، لە چێشتخانەی ماڵیان بوون کاتێک بەھۆی پەنگخواردنی غاز تەقینەوە روویدا و، ھەردووکیان سووتان.

لە رووداوەکەدا چوار کەس بوونەتە قوربانی، جگە لەو دوو کچە کە گیانیان لەدەستدا، دایک و دەزگیرانی کەوسەر بریندار بوون.

نەورۆز و کەوسەر ھەریەکەیان سێ رۆژ لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، بەڵام بەھۆی زۆری رێژەی برینەکەیان گیانیان لەدەستداوە.

فیراس یاسین، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ دەڵێ "وەرزی زستانە و پەنجەرەکان دادەخرێن، سۆندەی غازەکە تەقیوە و غاز بڵاوبووەتەوە، کاتێکیش لەناکاو ئاگریان ھەڵکردووە، تەقینەوە روویداوە".

عەبدولکەریم دەزگیرانی نەورۆزە، بەگریانەوە لەسەر گۆڕەکەی قسە دەکات، دەڵێ "بەنیازبووین لە مانگی نەورۆزدا ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەمان بکەین، بەڵام خوا نەیکردە قسمەت، ئەو وای دەویست و دەبێت بە کاری ئەو رازی بین".
 
ی.ا
 





ئەم هەواڵە 6241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad