English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێژنەییەکی پێکھێنا بۆ رووداوەکانی شارۆچکەیەکی کوردستان
2018-01-08 [04:18 AM]

ZNA-ھەولێر


پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق راگەیاند، ئەمڕۆئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە لێژنەی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكانی شارۆچکەی خورماتوو دا و لە ئەمڕۆوە لێژنەكە دەتوانن دەست بە كارەكانیان بكات.

 

دکتۆرە، ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لە کۆتای مانگی ١١ سالی ٢٠١٧ ئێمە داوامان کرد کە لێژنەییەک لە سەر رووداوەکانی شارۆچکەی خورماتوو پێک بهێندرێت، بەلام بەھۆی پشوەکان دواخرا، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ٨-١-٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ بە لێژنەی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكانی خورماتوو درا، بەپێی ئەوەش لە ئەمڕۆوە ئەو لێژنەیە دەتوانێت خۆی ڕێك بخاتەوە و دەست بە كارەكانیان بكەن.

 

دکتورە،ئەشواق جاف گووتی: ئەندامانی لێژنەكە پێکھاتوون لە  ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤ، كۆچ و كۆچبەران، ئەمن و ئاسایش و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لەخۆ دەگرێت، ئەندامی لێژنەی ڕۆشبیری و ڕاگەیاندنیش بۆ لێژنەكە زیاد كراوە، چونكە لە ڕووداوەكانی خورماتوودا پێشێلكاری بەرامبەر هەندێك كەناڵ و ڕۆژنامەنووسیش كراوە، بە شێوەیەکی سەرەتای دەبوایە لە ھەر لێژنەییەک ٣ ئەندام بەشداری بکە، لە کورد و سونە و شیعە پێکدێن، بەڵام ناوی ئەندامەكان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا نەهێنرا و دەكرێت ژمارەیان زیاد بكرێن، یان كەم بكرێت".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتیشی: ئامانج لە كاری ئەو لێژنەیەش دیاریكردنی پێشێلكارییەكانە و هەر كەسێكیش پێشێلكاریی كردبێت، ئەوا دەبێ بدرێتە دادگا و ئەوانەی كە زیانیشیان پێ گەیشتووە، قەرەبوو بكرێنەوە، ھەروەھا دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ ئاوارەکان گەرانەوەی ئاشتی و پێکەوە ژیانە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad