English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ، 39 ساڵ به‌سه‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك بارزانی تێده‌په‌ڕێت
2018-01-08 [05:14 AM]

ZNA- هەولێر


39 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ، له‌ 8-1-1979، له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی  نه‌مسا، هه‌وڵی تیرۆركردنی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان درا.

 

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 79 خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌ستیپێكردبوو، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ بوون كه‌ رژێمی شا كۆتایی پێدێت، سه‌رۆك بارزانی به‌ یاوه‌ری شاندێك له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بوو‌، ئه‌و كاتیش نه‌مسا ببووه‌ سه‌نته‌رێك بۆ جموجۆڵی سیخوڕانی رژێمی به‌عسی عێراقی، بۆیه‌ هه‌وڵیاندا سه‌رۆك بارزانی تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ سه‌ری نه‌گرت و له‌ ئه‌نجامدا ئازاد به‌رواری و دكتۆر پیرۆت كه‌ له‌گه‌ڵ  سه‌رۆك بارزانی  بوون بریندار ده‌بن، به‌ڵام هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه‌ پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌.

 

هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك بارزانی، له‌ میدیای نه‌مسا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، دوای ئه‌و رووداوه‌ش، له‌ كاتی هاتنی سه‌رۆك بارزانی بۆ نه‌مسا، به‌رده‌وام رێوشوێنی ئه‌منی توند ده‌گیرایه‌به‌ر بۆ پاراستنی.





ئەم هەواڵە 1675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad