English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دا به‌ زه‌بری هێز ڕاپێچی دادگایان بكه‌ن
2018-01-08 [05:22 AM]

نووسینی: بەکر ئەحمەد


پێشمه‌رگه‌، مووچه‌خۆر و هاووڵاتی، بۆیه‌ سێ ساڵ باجی كه‌ممووچه‌یی و بێمووچه‌یی ده‌ده‌ین، له‌ پێناو سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا بوو.
نابێ باجی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، سیاسیی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تكار نه‌گرێته‌وه‌. به‌رگه‌ی هه‌رچیی نه‌هامه‌تییه‌ گرتوومانه‌ بۆ چه‌سپاندنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌روه‌ریی یاسا و حوكمڕانیێكی خۆییی یه‌كسانخواز بووه‌.
باوه‌ڕم وایه‌، تاكه‌ ڕێچاره‌ كه‌ له‌ده‌ست پارتی و یه‌كێتیدا ماوه‌، ڕێككه‌وتنی بێچێندوچوونیانه‌، گێڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی ڕابه‌رایه‌تیكردنی ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌یه‌ بۆ مه‌سعوود بارزانی و ده‌بێ هه‌م ده‌ستكراوه‌ و هه‌میش هه‌مووان پشتیوانی بن. با نه‌خشه‌كه‌ی ته‌واو بكات. 
هه‌ڵبه‌ت له‌ سه‌ره‌تادا ده‌بێ به‌بێ جیاوازی و گه‌وره‌ و بچووك، نزیك و دوور له‌ نێو هه‌ردوو حزبدا گه‌نده‌ڵكار و خیانه‌تكاران سزا بدرێن، كه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دا، به‌ ئه‌نجامدانی خیانه‌تی نیشتیمانی ڕاپێچی دادگایان بكه‌ن و سزایان بده‌ن. مڵك و ماڵه‌ به‌ ناشه‌رعی كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیان لێ بستێننه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی دابینكردنی مووچه‌ به‌ كاری بێنن. 
ده‌بێ سامانی پڕۆژه‌ نیشتیمانییه‌كان، بیره‌نه‌وت و پڕۆژه‌زه‌به‌لاحه‌ ناشه‌رعییه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بخرێنه‌ كار.
كه‌ ئه‌مه‌تان كرد، كه‌ جیاوازیی چینایه‌تیتان بنبڕ كرد، خه‌ڵك سێ و چوار نا، ده‌ ساڵی دیكه‌ به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كان ده‌گرێ.
پشتیوانی بن تا بارزانی ده‌وڵه‌تی یاساسه‌روه‌ری ڕابگه‌یێنێ و به‌ خوێن پارێزگاری لێ ده‌كه‌ین. به‌ڵام، چی دیكه‌ درێژه‌دان به‌ سیاسه‌ت و ڕیسكتان له‌سه‌ر حیسابی پێشمه‌رگه‌ی به‌دبه‌خت و مووچه‌خۆری پله‌ ئاسایی و هاووڵاتی شه‌كه‌ت، نه‌ك بێ مانایه‌، پێشبینیی ده‌رهاویشته‌ی باشی لێ ناكرێ.
كه‌ هه‌موو وه‌ك یه‌ك بووین له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌رك و مافدا، تێكۆشان و ماندووبوونتان به‌رهه‌می ده‌بێ، حزب و بزووتنه‌وه‌ و ڕه‌وتی پۆپۆلیست و تازه‌هه‌ڵتۆقیویش، بۆ به‌ره‌ژه‌وه‌ندیی خۆیان چی دی ناتوانن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیریی خه‌ڵك بكه‌ن. ئه‌وكات دنیایش به‌ سیاسه‌تی خۆیدا ده‌چێته‌وه‌ و داگیركارانیش ناتوانن گه‌لێكی یه‌كگرتوو قڕ بكه‌ن، ئه‌مه‌ بكه‌ن بۆ تاهه‌تایه‌ سه‌رده‌كه‌وین.





ئەم هەواڵە 8371جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad