English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: دابەزینی پارتی و یەکێتی بە یەک لیست له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورە لە راستییەوە
2018-01-08 [04:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتی، لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان پارتی و یەکێتی هیچ پێشنیازی پێکهێنانی هاوپەیمانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق نه‌کراوە وتیشی، ئەگەر ئێمە بتوانین بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکەوە دابەزین ئەمە زۆر باش دەبێت.

ئه‌مڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێدا ئەنجامدا، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، سه‌باره‌ت به‌هەرێمی کوردستان هیچ ئەو باسە نەکراوە، دابەزینی پارتی و یەکێتی بە یەک لیست دوورە لە راستییەوە.

وتیشی، سەبارەت بە عێراقیش پێشنیازێک کرا لەبارەی ئەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئەگەر ئێمە بتوانین بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکەوە دابەزین ئەمە زۆر باش دەبێت بۆ داواکاری هەرێمی کوردستان بەگشتی بە هەموو پێکهاتەکانەوە، ئەمەش تەنیا وەکو پێشنیازێک باسکراوە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمە پێمان باشبووە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق بیر له‌یه‌كلیستی بکرێتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لەڕاستیدا باس لەوە نەکراوە، بڕیارە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش لەسەر ئەو پێشنیازە قسە بکەین.





ئەم هەواڵە 2176جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad