English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئافره‌تان دۆزرایه‌وه‌
2018-01-08 [06:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی 20 ئافره‌تی تێدابووه‌، له‌سه‌ر لاشه‌یان شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ موقه‌ده‌م عومه‌ر حه‌جار له‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، له‌كاتی راماڵینی داروپه‌ردوی رووخاوی باڵه‌خانه‌كانی به‌ری راستی شاری موسڵ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی 20 ئافره‌تی تێدا بووه‌.

وتیشی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌رمه‌كانیان به‌ ناسنامه‌كانیانه‌وه‌ هه‌ڵگرته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی شه‌رعی له‌ موسڵی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌یان دیاری بكرێت و راده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، له‌كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ، قوربانییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ گووللـه‌باران كراون له‌و كاته‌ی ویستویانه‌ له‌ به‌ری راستی شاره‌كه‌ بۆ به‌ری چه‌پ خۆیان رزگار بكه‌ن.

 

سكای پرێس

 





ئەم هەواڵە 1267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad