English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌رێكی كورد: ئەگەر عه‌بادی ئاماده‌ی پەرلەمان نه‌بوو، عێراق وه‌كو ساڵی ٢٠١٤ بێ بودجە ده‌مێنێته‌وه‌
2018-01-08 [06:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، عەرەفات کەرەم، رايگەیاند، داوا کراوە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو سەرۆکوەزیرانی عێراق بێتە پەرلەمان، ئەگەر عه‌بادی ئاماده‌ی پەرلەمان نه‌بوو، وەکو ساڵی ٢٠١٤ عێراق بێ بودجە ده‌مێنێته‌وه‌، لەبەر ئەوەی کورد و سوننە ئامادە نین، خوێندنەوەی یەکەم بۆ بودجە بکرێت، تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، له‌م بڕوایه‌ دانیم سەرۆکوەزیران بێتە پەرلەمان، بۆیە چارەنووسی پڕۆژەیاسای بودجە وەکو ھی ساڵی ٢٠١٤ی لێ دێت.

عه‌ره‌فات کەرەم وتیشی، پڕۆژەیاسای بودجە بەو شێوەیە بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژوەندیی کورددا نییە، بۆیە ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند نەکرێت، ئەوکات یەک لەسەر ١٢ی بودجە خەرج دەکرێت، بەمەش ئێمە حیسابمان کردووە لە بەرژوەندیی کورددایە و پارەیەکی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 883جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad