English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال ئامارێکی کارەساتبار تۆمار دەکات 
2018-01-08 [07:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا لە خراپترین بارودۆخیدایە و ھەفتە لە دوای ھەفتە لە یانەی بەرشەلۆنەی خاوەنی پلەی یەکەم دوور دەکەوێتەوە . 


رۆژنامەی مارکا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردۆتەوە , ئەگەر بێتۆ ئەنجامەکانی گێمی یەکەمی لالیگا ھەژمار بکرێت ئەوا ئێستا یانەی ریال مەدرید لە پلەی یەکەمی خولی ئیسپانی دەبوو . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەگەر بێتۆ ئەنجامەکانی گێمی یەکەمی لالیگا ھەژمار بکرێت ئەوا یانەی ریال مەدرید خاوەنی ٣٩ خاڵ دەبوو و بە سێ خاڵ لە پێش یانەی بەرشەلۆنە دەبوو . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , یانەی ریال مەدرید لە گێمی یەکەمی یارییەکانی ٢٣ گۆڵی تۆمار کردوە و شەش گۆڵی لێ تۆمارکراوە , بەڵام لە گێمی دووەم یارییەکان تەنھا ٩ گۆڵی تۆمار کردوە و ١٠ گۆڵیشی لێ تۆمار کراوە , بەڵام یانەی بەرشەلۆنە توانیوویەتی لە گێمی دووەمی یارییەکانی ٣٢ گۆڵی تۆمارکردوە و تەنھا ٤ گۆڵی لێ تۆمارکراوە , ئەمەش وایکردوە جیاوازی نێوانیان بگاتە ١٦ خاڵ . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad