English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: حەیدەر عەبادی دەستوری پێشێل کردووە
2018-01-09 [09:54 AM]

ZNA-ھەولێر



 
ڕۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست)ى ئه‌مریكی، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ عه‌بادى ده‌ستوورى پێشێل كردووه‌ و به‌ خراپى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردستاندا ده‌كات. به‌پێویستیشی ده‌زانێت، ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ كۆتایی پێبێت. ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ (ڕیكس تیله‌رسۆن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاندووه‌، له‌جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ گه‌لى كوردستاندا ده‌بێت.



ڕۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكیدا، نووسیویه‌تى: "له‌م ساڵانه‌ى دواییدا چه‌ند جارێك ده‌ستوور پێشێل كراوه‌، ئه‌وه‌ش وایكرد كورد داواى سه‌ربه‌خۆیی بكات و له‌ 25ى ئه‌یلوولى 2017 ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات، ڕاسته‌ ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكى تر ڕووبه‌ڕووى خواسته‌كانى گه‌لى كوردستان وه‌ستانه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان ڕه‌تكرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ ئێستا فشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێز له‌ ده‌ستوور بگرێت".


هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، گه‌ر به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی عێراقێكى سه‌قامگیریان ده‌وێت، ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌غدا، پابه‌ندى سه‌رجه‌م بڕگه‌ و ماده‌كانى ده‌ستوور بێت.



ڕۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات، گه‌ر به‌غدا ده‌ستوور به‌ ڕاست و دروستى جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا مافى كورده‌ ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وكات ئه‌م شه‌پۆله‌ ناڕه‌زاییه‌تییه‌ش نه‌ده‌بوو، بۆیه‌ ئێستا پێویسته‌ له‌سه‌ر واشنتۆن، به‌لایه‌نی عێراقی ڕابگه‌یه‌نێت "سته‌مكردن" به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد ڕابگرێت و ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات.


جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ عه‌بادى له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی كورد شكستی خواردووه‌، چونكه‌ به‌پێی ماده‌ى 131ى ده‌ستوورى عێراق، مافى گه‌لى كوردستانه‌ پشكى عادیلانه‌ى خۆى له‌ بودجه‌ و داهاتى عێراق وه‌ربگرێت، حكوومه‌تی به‌غداش ئه‌ركى سه‌ر شانێتى بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ خه‌رج بكات.


به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ى پیدراوه‌، حكوومه‌تى عێراق نه‌ك ته‌نها پاره‌ و بودجه‌ و چه‌كى پێشمه‌رگه‌ى بڕیوه‌، به‌ڵكو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانیش نانێرێت. ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كورد ناچار بێت نه‌وت هه‌نارده‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى پێدابین بكات.


له‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ 25ى ئه‌یلوولى 2017، عه‌بادى ده‌ستی به‌سزادانى گه‌لى كوردستان كرد و گه‌مارۆی خستووه‌ته‌ سه‌ر سنووره‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان.





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad