English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایک پێنس سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌كات
2018-01-09 [10:04 AM]

ZNA-هەولێر


کۆشکی سپی رایگەیاند، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە ماوەی ٢٠ بۆ ٢٣ی ئەم مانگە گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. 

وابڕیارە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئەمەریکا له‌م گه‌شته‌يدا سەردانی میسر و ئەردەن و ئیسرائیل بکات.

به‌گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى کۆشکی سپی وابڕياره‌، مایک پێنس له‌م سه‌ردانه‌يدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح سیسی و شا عەبدوڵا، پادشای ئەردەن و بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکات.

وابڕیاربوو جێگرى سەرۆکى ئەمریکا لە مانگی دیسەمبەری ساڵى رابردوو سەردانی ناوچەکە بكات، بەڵام بەهۆی بڕیارەکەى ترامپ لەبارەى قودس و دان پێدانانی ئه‌و شاره‌ وەک پایتەختی ئیسرائیل سه‌ردانه‌كه‌ى دواخرا، مایک پێنس له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ شارى قودس، سەردانی دیواری رۆژئاوای شارەکە دەکات، هه‌روه‌ها وتەیەک لە بەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل پێشکەش دەکات.





ئەم هەواڵە 883جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad