English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر موسەنا ئەمین: دەبێت کورد ئێستا کاربکات بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیانەی بەسەریدا سەپێدراون
2018-01-09 [02:24 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راگەیاند، کورد لە ئێستادا دەبێت ھەول بۆ ئەوەبدات کە ئەم فشارانە لە سەر کورد نەھێلێت و ئەم گەمارۆیە ھەلبگرێت و کێشەی بودجە چارەسەر بکرێت.

 

 دکتۆر، موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە  فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەو پێشێل کاریانەی حکومەتی عێراق ئەنجامی داوە بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان گرنگترینیان بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانە و ھێنانی ھێزی سەربازیە بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ لەوێشەوە ئازاردان و زیان گەیاندن بە دەیان ھەزار کەسی ئەو ناوچانە کە کوردستانی بوون، لەوێ دەرچوون، توشی زیانێکی گەورە ھاتوون، خانوویان رووخاوە و مالەکانیان سوتاوە و تالانکراوە، ھەروەھا داخستنی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەندێک دەروازە سنوورییەکان کە زیانێکی گەورەی بە ئابووری کوردستان گەیاندووە وە زیانی بە بەرژەوەندی ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان گەیاندووە، ئەمانە ھەمووی پێشێل کاری گەورەن کە دەرحەق بە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون لەلایەن حکومەتی عێراق.

 

دکتۆر، موسەنا ئەمین گووتی: ھەلوێستی کورد لەبەرامبەر ئەو پێشێل کاریانەی حکومەتی عێراق  بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان، ھەولدانە بۆ ئەوەی ئەم فشارانە لە سەر کورد نەمێنێ ئەم گەمارۆیە ھەلبگرێت و کێشەی بودجە چارەسەر بکرێت، ھەروەھا  لە کۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریار لە سەر پێک ھێنانی لێژنەییەک بۆ بەدواداچوونی رووداوەکانی شارۆچکەی خورماتوو، لێکۆلینەوە لە رووداوەکان بکات و ئەم بارودۆخە چارەسەر بکات.

 

ئەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە  فراکسیونی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گووتیشی: لە ئێستادا دا ئەرکی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئەوەیە کە یەک ریزبن ھەروەھا دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشانە کە ئێستا بەروکی هەرێمیان گرتووە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad