English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و بەھاری فارسی لە دەست پێکردن دایە
2018-01-09 [02:28 AM]

ZNA - هەولێر


چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند: ئێران لە لێواری توشبوون بە بەھاری فارسی بووندایە چەندین ساڵە ئێران ئاژاوە و کێشە لە ووڵاتان دەنێتەوە بۆئەوەی توشی بەھاری فارسی نەبێت و خۆی لەم شەپۆلە ناڕەزایەی کە نزیکەی چل ساڵە پنگی خواردووتەوە لە ئێستا خەریکە شەپۆلی ناڕەزای خەڵک دەتەقێتەوە گەیشتۆتە ئەو پەڕی لوتکە چونکە خۆپیشاندانەکانی ئێران تەنھا بۆ برسی بوون و نان و بێکاری نیە بەڵکو ئەمە بەشێکە بەشەکەی تری خۆپیشاندانەکان بۆ ئازادیە بۆ دادپەروەریە بۆ مافی مرۆڤە بۆگەڕانەوەی ئازادیە سەرەتاییەکانە بۆ ڕێگری کردنە لە پەتو سێدارەی بەناھەق ھەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە کە کۆتای بە حوکمی زاڵمانەی چل ساڵەی ئێران بھێندرێت.

اسماعیل زارگەڵی چاودێری سیاسی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئەم خۆپیشاندانانە پێویستیان بە پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە بۆ سەرخستنی خودی پڕۆسەکە چونکە پڕۆسەکە بۆ تەنھا ئەوە نیە نان و موچە بەخەڵک بدرێت بەڵکو بۆ ئەوەیە ئەم سیستەمە کۆتای پێ بھێندرێت بۆیە دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی جدی گەلانی ئازادی خوازی ئێران بکەن چونکە دەسەڵات دارانی ئێران وا بە ئاسانی دەست بەرداری دەسەڵاتە چل ساڵیەکەیان نابن ئەگەر بەنمونە بیھێنینەوە ئێران بۆ پشتیوانی دەسەڵاتی ئەسه‌د نزیکەی یەک ملیۆن کەسی داوە بەکوشتن و تاوانی مرۆیی ئەنجامدراوە و بەدەیان ملیار دۆلار خەرجکراوە بۆ مانەوەی ئەسه‌د، بۆیە بۆمانەوەی خودی دەسەڵاتی خۆیان پەنا دەبنە بەر توندوتیژی و ھەموو جۆرە مەترسیەک چاوەڕوان دەکرێت لەم دەسەڵاتەی ئێران.

اسماعیل زارگەڵی گوتی: بە ھێواشی سەیری بکەین بزانین چی ڕوودەدات لەم چەند مانگەی داھاتوو ئاماژەکان دەرخەری ڕووداوەکان کە شت گەلێک لەناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری نەوعی و بوڕکانێکی گەورەدان، دوو نمونەی زیندوو ھەن بۆ تەقینەوەی بوڕکانەکان  یەکەمیان (کەرکوکە)و دووەمیشیان(قودس)ە.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسیه‌ دیاریكرد: ئێران بەشێکی مەزنە لەم کێشه‌ و گرفتانەی لە ناوچەکەدا لە عێڕاق و لبنان و سوریا و یەمەن ھەموو ئەم کێشانە وا دەکەن کە دەست وەردانێک درووست ببێت تاکو بگات بەکاری گورزی سەربازی وەشاندنی گورزێکی کوشندە لەئێران، بۆیە دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە بوڕکانە مەزنەکە نزیکە لە تەقینەوە و خودی بوڕکانەکەش ڕووی لە ئێرانە ڕژێمی ئێرانیش ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ناو ئێران بکات بۆ خۆدەربازکردن لەم کێشانە بەشێوەی سەربازی ڕووبەڕووی ئازادیەکان دەبێتەوە و ناوچەکەش توشی گرفت دەبێت.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئێمەی کورد دەبێت بۆھەر ئەگەرێک خۆمان یەک بخەین بەتایبەتیش برایانمان لە کوردستانی ڕۆژھەڵات دەبێت زۆر حەکیمانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن و ھەنگاوی حەکیمانە بھاوێژن ھەروەھا ئەم ڕووداوانە کاریگەری خۆیان دەبێت لەسەر ھەرێمی کوردستان و ھیوادارم گەلی کوردستان توشی کەمترین زیان ببێت و ئاسۆی کوردستان ڕووی لە گەشە بێت و بە دوور بێت لە ئاگروو پڕشکی بوڕکانە مەزنەکە لەبەردەم تەقینەوە دایە.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 1558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad