English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندام پەرلەمانێكی ئێران ئاشكرای کرد ژمارەی دەستگیر كراوان٣٧٠٠ كەسە
محموود سادقی، نوێنەری شاری تاران لە مجلیسی ئێران
2018-01-09 [04:26 AM]

ZNA - هەولێر


 ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران ژمارەی گشتی دەستگیركراوانی خۆپێشاندانەكانی دوو ھەفتەی رابردوو ئاشكرا دەكات.

مەحمود سادقی نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرای كردووە كە لەگەل دەستپێكی خۆپێشاندانەكانی دوو ھەفتەی رابردوو و شەپۆلی دەستگیر كردنەكاندا 3 ھەزار و 700 كەس دەستگیر كراون.

بە گوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە تا ئێستاش ژمارەیەكی زۆر خوێندكار لەنێو خۆپێشاندەران ھەن كە ئازاد نەكراون و ھەولەكان بۆ دەستخستنی ژمارەی كۆتایی ئەو خوێندكارە دەستگیر كراوانەش لە ئارادەیە.

گوتەكانی ئەو ئەندام پەرلەمانە لە كاتێكدایە كە دووھەفتەیە كەسوكاری ئەو خوێندكارە دەستگیر كراوانە لەبەردەم گرتووخانەی ئێڤین مانیان گرتووە و ژمارەی ئەو كەسانەش كە دەگوترێ لەژێر ئەشكەنجەدا لە زیندان لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا گیانیان لەدەستداوە بوو بە سێ كەس.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad