English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای یارمەتی لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەکات
2018-01-09 [04:31 AM]

​ZNA- هەولێر


سلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی دەکات لە بوونیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکان هاوکاری عێراق بکەن.

نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان و عەبدولعەزیز شەمەری، باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق کۆبوونەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێت و واپێویست دەکات بۆ دەربازبوون لەو قۆناخە هەوڵەکانمان چربکەینەوە.

هەروەها داوای لە سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی کرد، لە بوونیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکان هاوکاری عێراق بکەن.

 

 





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad