English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیتالیا مه‌لا كرێكار بە تۆمەتی تیرۆر دادگایی ده‌كات
2018-01-09 [04:56 AM]

ZNA - هەولێر


بڕیاره‌ سبه‌ی دادگایه‌كی ئیتاڵیا له‌ شاری رۆما، دادگایی "نەجمەدین فەرەج ئەحمەد" ناسراو بە "مەلا کرێکار"دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نسار و ئیسلام له‌ كوردستان به‌ تۆمه‌تی تیرۆر بكات و ئه‌گه‌ریش تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ مه‌لا كرێكار دیپۆرتی ئیتاڵیا بكرێته‌وه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ زیندانییه‌كانی ئیتاڵیا ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی نه‌رویج، ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویج ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ئیتالیا به‌تۆمه‌تی دروستكردنی باندێكی تیرۆری به‌ناوی ره‌وتی شاخ له‌ ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام تا ئێستا مه‌لا كرێكار سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكردۆته‌وه‌.

پێر ویلی ئاموندسن، وه‌زیری دادی نه‌رویجی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر دادگای ئیتاڵیا مه‌لا كرێكار به‌ تاوانبار دابنێت، ئه‌وا نه‌رویج مه‌لا كرێكار دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌ و له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی ئیتالیا زیندانی ده‌كرێت.





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad