English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریای باکوور و باشوور دستیان بە دانووستان کردەوە
2018-01-09 [05:03 AM]

ZNA - هەولێر


دوای دوو ساڵ  کۆریای باکوور و کۆریای باشوور بۆ یەکەمجار رۆژی سێشەممە دەستیان بە دانوستان کردەوە.

شاندی هەر دوو لا لە گوندی "مانمونجۆم" لەسەر سنووری لە چەک داماڵراوی نێوان هەر دوو وڵاتدا چاویان بە یەکتر کەوت. ئەم چاوپێکەوتنەش دوای دەستپێشخەری و بانگەوازەکانی هەر دوو کۆریای دێت بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگەی گفتگۆ. ئەم گفتگۆیانە وەک سەرەتا بە بابەتی بەشداریی شاندی وەرزشیی کۆریای باکوور لە یارییەکانی ئۆڵەمپیکی زستانە دەست پێ دەکات کە  بڕیارە لە کۆریای باشوور بەڕیوە بچێت. وا چاوەڕوان دەکرێت کە ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو کۆریاش لە درێژەی ئەم کۆبوونەوانەدا باس بکرێن. بەهۆی چالاکی و تاقیکردنەوەکانی ناوەکی و موشەکیی کۆریای باکوور پێوەندیی دیپلۆماسی نێوان هەر دوو لا پچڕابوو.

 





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad