English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوه یەکگرتووەکان: ئێستا ئەڵمانیا گەورەترین کۆمەکبەخشه بۆ کاروباری مین لە عێراق
2018-01-09 [05:02 AM]

ZNA- بەغدا


 

ئاژانسی  نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین (ئونماس) دەستخۆشی لە کۆمەکی ١٧ ملیۆن یۆرۆی (٢٠،٢ ملیۆن دولار) حکومەتی ئەڵمانیا دەکات بۆ ئەنجامدانی رووپێوی پاککردنەوەی مەترسی تەقەمەنی وەک پشتگیرییەک بۆ دەستپێشخەریی مرۆیی و سەقامگیرکردن. تێکڕای بەشدارییەکەی ئەڵمانیا بەبڕی ٤٤،٢ ملیۆن یورۆ (٥٢،٥ ملیۆن دولار)  ئەو وڵاتە دەکاتە گەورەترین کۆمەکبەخشی ئاژانسەکە بۆ عێراق لەساڵی ٢٠١٦ەوە.

 

ئەم کۆمەکەی ئەمدواییە بە بڕی ١٠ ملیۆن بۆ ھەوڵە مرۆییەکان و ٧ ملیۆنی تری سەربار بۆ کاری سەقامگیرکردن لە کاتی خۆیدایەتی بەو پێیەی حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئاسانکردنی گێڕانەوەی زیاتر لە ٣ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆییە بۆ سەر زیدێ خۆیان لە ناوچە تازەرزگارکراوەکاندا. ئاژانسەکە چەقی کاری خۆی دەخاتە سەر وشیاریی سەبارەت بە مەترسیی و پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان لە پێناو دەستەبەرکردنی گەڕانەوەیەکی ئارەزوو مەند و سەربەرزانەی عێراقییەکان لەگەڵ دابینکردنی خزمتە بنەڕەتەکانی وەک ئاو و کارەبا و پەروەردە و تەندروستی . چالاکییەکان پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و کەرکوک و نەینەوا دەگرێتەوە.

 

بێگومان شەڕی داعش (دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ) لە عێراق لە ٢٠١٤ەوە  بووەتە مایەی بڵاوبوونەوەی ترسی زۆری تەقەمەنی و ئاوارەکردنی زیاتر لە ٣ ملیۆن خەڵک. تەقەمەنی مەترسییەکی گەورەی دروستکردووە بۆ ئەو کەسانەی کە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و ھەروەھا بۆ ئەوانەش کە بەکاری بەھاناوەچوون ھەڵدەستن بەتایبەتیش لە ناو شارەکاندا کە لەوێدا تەقەمەنییەکان زیاتر کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکان. ئەمەش مەترسی بۆ کارکەرانی مرۆیی دروستکردووە لە کاتی گەیاندنی یارمەتییەکانیان بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە. لەمەش زیاتر خەڵکێکی زۆریش ماڵ وحاڵی خۆیانیان لە ترسی ئەو تەقەمەنییانە جێھێشتووە.

 

لەلایەکی ترەوە، ژێرخانە بنچینەییەکانی وەک دەزگای ئاوپاڵاوتن و نەخۆشخانە ھەر بە پەککەوتوویی دەمێننەوە ئەگەر لە تەقەمەنی پاک نەکرێنەوە و کەشێکی ئارامیش بۆ نۆژەنکردنەوەیان دروست  نەکرێت. ئەمە مەترسییەکی گەورەشە بۆ ئەو خەڵکانەی کە بەرە بەرە بۆ شارە گەورەکانی وەک رومادی و فەلوجە و موسڵ و تەلەعفەر دەگەڕێنەوە. بە گوێرەی مەزەندەکانیش ئەو ناوچانە چەندان ساڵیان پێویستە بۆ ئەنجامدانی رووپێو و پاککردنەوەیان لە تەقەمەنی پێش ئەوەی وەک ناوچەی بێ مەترسیی تەقەمەنی رابگەیەنرێن.

 

لەمبارەوە، د. سیریل نوون، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، وتی "کارەکانی پاککردنەوەی مین رزگاکەری ژیانن. حکومەتی ئەڵمانیا پابەندە بە پشتگیریکردنی کاری مین ھەڵگرتنەوە لە عێراقدا لە پێناو سووککردنی مەترسیی ھەڕەشەکانی پارچە نەتەقیوەکان. کاری مین ھەڵگرتنەوە بنچینەی ئاسانکاریکردنی گەڕانەوەی رێکوپێکانەی ئاوارە ناوخۆییەکانە بۆ سەر زێدی خۆیان و ھەروەھا بۆ ئەنجامدانی چالاکییە مرۆیی و سەقامگیرییەکانیش".

 

سەبارت بە ئاژانسەکەش، بەرپرسی بەرنامە لە عێراق وتی "کۆمەکی بەخشندانەی حکومەتی ئەڵمانیا دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورەی کارەکانی ئەو ئاژانسە لە پێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندان و شکومەندانەی سەدان ھەزار ئاوارەی ناوخۆیی بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە ناوچە تازە رزگراوەکاندا".





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad