English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامیەتی سلێمانی: خواردنی پستەی رەنگکراو زیانی بۆ تەندروستی ھەیە
2018-01-09 [05:07 AM]

ZNA- سلێمانی


 

بەھۆی بەکارھێنانی رەنگ و بڕێکی زۆر لیمۆندۆزی لە ئامادەکردنیدا، لیژنە ھاوبەشەکان له سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر پستەی رەنگکراودا دەگرن و سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانیش ئاگاداری ھاوڵاتیان لەبەکارنەھێنانی دەکاتەوە و لە ھەر شوێنێکیش بفرۆشرێت دەستی بەسەردا دەگرن.

 

"گۆران قادر" سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لیژنە ھاوبەشەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر پستەی رەنگکراوودا گرتووە کە بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکان خواردنی ئەوجۆرە گونجاو نییە و زیانی بۆسەر تەندروستی ھاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەت منداڵ ھەیە.

 گۆران قادر ووتیشی: پێکھاتەی ئەو رەنگە خۆراکیە بۆ خواردەمەنیە ساردەکان دروستکراوە بەڵام  برژارندنی لەگەڵ پستەکەدا بەھا خۆراکیەکەی لەدەست دەدات و دەبێتە ماددەیەکی زیان بەخش کە جێگەی مەترسیە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ.

ووتیشی: بەشێوەیەکی گشتی بەکارھێنانی لیمۆندزی کە پێکھاتەیەکی کیمیاییە و لە زۆربەی وڵاتانی دنیا قەدەغەیە کراوە، مەترسی بۆسەر مرۆڤ دروست دەکات و بەکارھێنانیشی بە بڕێکی زۆر لەگەڵ ئەورەنگەی بۆ پستەکە بەکاردەھێنرێت زیانەکەی چەند بەرامبەر دەکات.

 

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان ئاگاداری فڕن و دوکاندارەکان دەکاتەوە لە ئامادەنەکردن و نەفرۆشتنی پستە بەوشێوە، ھەروەھا داوا لە ھاوڵاتیان دەکات خۆیان و مناڵەکانیان بەدوور بگرن لە خواردنی ئەوجۆرە پستەی بەوشێوە ئامادە دەکرێت، و لە کاتی ھەبوونی لە دوکانەکاندا لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئاگاداربکەنەوە.

 

گۆران قادر ئاماژەی بەوەش کرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو پستەی دەستی بەسەردا گیراوە لە ناوچەی تانجەرۆ و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانەوە، لەناودەبرێت.





ئەم هەواڵە 4402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad