English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان یونایتد ئەستێرەیەکی ریال مەدریدی کردۆتە ئامانج 
2018-01-09 [05:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی پلان دادەرێژێت بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی ریال مەدرید مۆربکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , یانەی مانشستەر یونایتد بڕیاریداوە لە ھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزان گارس بێل ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی مان یونایتد بێ ھیوا بوو لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان ئەنتوان گریزمان , دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە گریزمان لە ھاوینی داھاتوو روو دەکاتە یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی مان یونایتد پێیان باشە گرێبەست لەگەڵ گارس بێل مۆربکەن چونکە ئەزموونێکی باشی لە پریمەرلیگ ھەیە و سوودێکی زۆریشی بۆ شەیتانە سوورەکان دەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad