English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی رەنگی پاسی قوتابخانە زەردە و فرۆکەش سپییە 
2018-01-09 [05:58 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەوانەیە تێبینی ئەوەمان کردبێت کاتێک سەیری ئەو پاسانە دەکەین لەوڵاتان ھاتووچۆ بە قوتابیان زۆرینەی ھەرە زۆریان رەنگیان زەردە , بەڵام ئەمە لەخۆڕا نییە بەڵکۆ کارێکی زانستییە . 

لەساڵی ١٩٣٩ کۆنگرەیەک لە ئەمریکا بەسترا بۆ دانانی چەند پێوەرێکی تایبەت بە پاسی قوتابخانەکان , لەم کۆنگرەیە بڕیاردرا رەنگی ھەموو پاسەکان زەرد بکرێت . 

دیاریکردنی رەنگی زەرد بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی نەبوو بەڵکو بە ووردی کاری لەسە کرابوو و یەکێک بوو لە ھۆکارەکانی سەلامەتی , ھۆکاری ھەڵبژاردنی زەرد بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رەنگی زەرد لەھەموو لایەک خێراتر سەرنجت رادەکێشێت و لەھەموو گۆشەکانی بینینەوە دیارە , ئەگەر ھاتوو سەیری رێگەیەکی راستیش بکەیت ئەوا رەنگی زەردی تەنیشت شەقامەکان سەرنجت رادەکێشێت , ھەروەھا رەنگی زەرد لە کاتی باران و تەم و تاریکیش ئاسانتر دەبیندرێت بەبەراورد بەرەنگەکانی دیکە . 

SCHOOL BUS

 

لەلایەکی دیکەش دانانی رەنگی سپی بۆ فرۆکەکان ئەمەش بەھەڕەمەکی نەبووە , ھۆکاری ھەڵبژاردنی رەنگی سپی بۆ فرۆکە بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە کە رەنگی سپی تیشکی خۆر دەداتەوە و نایمژێت پێچەوانەی رەنگەکانی دیکە کە تیشکی خۆر ھەڵدەمژن , بەمەش رەنگی سپی پارێزگاری لە پلەی گەرمی فرۆکەکە دەکات ولێناگەڕێت گەرمتر بێت . 

ھەروەھا لەکاتی بوونی دەردانێک لە روونی فرۆکە ئەوا لە رەنگی سپی ئاسانتر دەبیندرێت ئەمەش وا دەکات شارەزایان بە ئاسانتر روونەکە ببینن . 

plane

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / ھاڤ پۆست 
 





ئەم هەواڵە 22225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad