English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسێکی تورکیا؛ ئەمەریکا سوپایەکی رێکخراو له رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات
2018-01-09 [07:26 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئاژانسی "ئانادۆڵو"ی نزیک له حکومەتی تورکیا دەڵێت، "پەیەدە کە یەک لەسەر چواری سووریای کۆنترۆڵکردووە بە پاڵپشتی ئەمریکا ئامادە دەکرێت بۆ دامەزراندنی سوپا."

 

به گوتەی ئەم ئاژانسه، "سەرەڕای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی رەققە و دێرازۆر باکوور و خۆرھەڵاتی سووریادا رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دووچاری شکستێکی گەورە ھاتووە، بەڵام حکوومەتی ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی پەیەدە."

 

له راپۆرتی ئانادۆڵودا هاتووه، "دوای ئەوەی فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، جەنەراڵ جۆزێف ڤۆتیل لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ بەرگرتن لە زیندووبوونەوەی داعش لە سووریا یەکەکانی بەرگری سنوور دادەمەزرێنن، یەکەم ھەنگاو گیرایەبەر."

 

ئانادۆڵو دەڵێت بە گوێرەی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ناوخۆیی دەستیکەوتووە، "ئەو مەشق و راھێنانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دەزگای ھەواڵگری سی ئای ئەی و پەیەدە بە ٤٠٠ ئەندامی یەپەگەیان کردووە، تەواوبووە".

 

بەپێی راپۆرتەکه، "ئەو ٤٠٠ ئەندامەی یەپەگە لە نزیک بەنداوی تشرینی سەر رووباری فورات خۆرھەلاتی حەلەب و کەمپی سەباحولخەیری باشووری حەسەکە مەشقیان پێکراوە. لە کاتێکدا راھێنەرانی سی ئای ئەی زانیاری تیۆری و تەکنیکیان گوتووەتەوە، یەکەکانی دابەزینی ئاسمانیی و ھێزە تایبەتەکانی پنتاگۆن، مەشقی ھاوبەشی چەکیان بەو کەسانە کردووە".

 

ئانادۆڵو دەڵێت، "لە لایەکی دیکەوە، ئەمریکا لەژێر ناوی "پارێزەری سنوور" سەرقاڵی دامەزراندنی ھێزێکی نوێیە. پنتاگۆن و سی ئای ئەی، لەو بەرنامەیەدا پەرە بە یەکەکانی دژە تیرۆر بەناوی YAT و ھێزی تایبەتی بەناو HAT دەدەن کە پەیەدە لە ٢٠١٤ دایمەزراندن. ئەو ٤٠٠ کەسەی مەشقی تایبەتیان وەرگرتووە پەیوەندیان کرد بە پێکھاتەکانی YAT و HAT. ئەمریکا کە لە نیسانی ٢٠١٦ەوە چەک و تەقەمەنی دەداتە پەیەدە، ھاوکات پاڵپشتی تەکنەلۆجیاشی زیاد دەکات. سی ئای ئەی و پنتاگۆن، بۆ ئەو پێکھاتە نوێیە دوایین پێداویستی تەکنەلۆجیای بێ تەل، ویستگەی گوێگرتن و ھێمای ھەواڵگری بۆ پەیەدە دەگوازێتەوە. مەشقی تیمەکان دیسان لە لایەن پسپۆری ئەمریکیەوە ئەنجام دەدرێت."

 

ئەم ئاژانسه راشیگەیاندووه، "سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن یەکەی YATی سەر بە پەیەده دەستیان کردووە بە چالاکی گوێگرتن لە بنکەی پۆلیسی سنووری تورکیا. لەو پێکھاتەیەدا کە لەژێر ناوی "پاسەوانی سنوور" لە لایەن پنتاگۆن-سی ئای ئەی-ەوە پرۆگرام کراون و گەورەکراون، ناوی لێناوە سوپای باکوور."

 

بەپێی راپۆرتەکەی ئانادۆڵو، "سەرچاوەکانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن دەستەواژەی باکوور بۆ سوپاکە بە مەبەست ھەڵبژێردراوە کە ئەگەری دانوستان ھەیە لەگەڵ رژێمی داھاتوودا بۆ پاراستنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی.  چاوەڕێ دەکرێت لەسەدا ٧٠ی پێکھاتە نوێیەکە لە پەیەدە پێکبێت. ئەندامەکانی بە چەشنێک ئامادە دەکرێن کە ئامادەی جەنگ بن لەگەڵ سوپایەکی رێکخراوەدا. بەو چەشنە ئەمە دەبێتە دوایین ھەنگاو تاکو سوپای باکوور ببێتە سوپایەکی رێکخراوە."

 

راپۆرتەکەی ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه بەوه دەکات، "یەکەمجار سوپای باکوور کە لەلایەن ئەمریکاوە لە حەلەب و باشووری حەسەکە مەشقیان پێکرابوو لە قۆناغی یەکەمدا دەچنە ئەو ناوچانەی لەلایەن پەیەدەوه کۆنترۆڵ کراوە ھاوکات لەگەڵ رژێمدا سنووریان ھەیە لەوانە کۆبانی، گرێ سپی، رەسولەین و مالیکیە. لە ناوچەکانی حەلەبدا لە سنووری تورکیاوە دەبینرێن."

 

به گوتەی ئانادۆڵو، "پنتاگۆن و سی ئای ئەی و کادرانی قەندیل مەشقیان بەو ئەندامانە کردووە و ئەو خاکانە بەکاردەھێنن کە لەژێر کۆنترۆڵی رژێمدایە و لەوێوە بەرەو شارۆچکەی عەفرین ببرێن لەسەر سنووری سووریا."





ئەم هەواڵە 781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad